پاپا فرانسیس: به‌كارهێنانی هێز دروست نییه و جیهان به زه‌بری هێز ناگۆڕێت

K24- هه‌ولێر:
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای ئایه‌توڵڵا "عه‌لی سیستانی"، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری ئوری مێژوویی له شاری ناسره‌یه‌ی پارێزگای زیقاڕی باشووری عێراق، سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد و سروتێكی قه‌داسی ئایینیی له كلێسای مار یوسف له به‌غدا به‌ڕێوه‌برد.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئایینی و هاووڵاتی كریستیان و به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراقی به‌ڕێوه‌چوو، پاپا فرانسیس دووپاتیكرده‌وه، نزا دەکەین له خودا ده‌پاڕێینه‌وه، گەلی عێراق و ناوچەکه بپارێزێت.
هه‌وره‌ها گوتی: "ئەم ناوچەیه ناوچەی فرەئایینی و فرەپێکهاتەیه و دەبێت رێز له پێکهاته و ئایینه جیاوازەکان بگیرێت".
گوتیشی: هەموو توندوتیژییەك رەتدەکەینەوه و هیوادارین ئاشتی و سه‌قامگیری باڵ به‌سه‌ر عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا له‌و مه‌راسیمه‌دا، پاپا فرانسیس ئه‌وه‌ی به‌بیر هێنایه‌وه، كه هیچ كات به‌كارهێنانی هێز دروست و ره‌وا نییه و جیهان به زه‌بری هێز و خۆسه‌پاندن ناگۆڕێت.
دوێنێ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان به سه‌ردانێكی گه‌یشته عێراق و له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌شی به ئه‌نجامدانی دیدارێك له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له نه‌جه‌ف ده‌ستی پێكرد و دواتر سه‌ردانی شاری ئوری مێژوویی له شاری ناسرییه كرد و پاشان سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد و له كلێسای مار یوسف مه‌راسیمێكی ئایینی به‌ڕێوه‌برد، بڕیاریشه له‌و گه‌شته‌یدا پاپا فرانسیس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و مه‌راسیمێك له یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ببات.
H.B