به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئه‌لقوش: جگه له هێزی پێشمه‌رگه هیچ كه‌سێكی دیكه خاچه‌كه‌ی كلێساكه‌مانی نه‌گه‌ڕانده‌وه

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئه‌لقوش ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا دوای رزگاركردنی ئه‌و ناوچه‌یه له‌ده‌ست داعش، سوپای عێراق بوو كه خاچه‌كه‌ی سه‌ر كڵێسای ئه‌و شاره‌دێیه‌ی دانایه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، مێژوو شاهیده كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد، ته‌نیا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون.
ئه‌م گوتانه‌ی لارا یوسف زه‌ڕا، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئه‌لقوش له میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و رایگه‌یاند، من هه‌میشه پێمخۆشه باس له‌و رۆژه مێژوویه بكه‌م، كه خاچه‌كه له‌سه‌ر كلێسای ئه‌لقوش دانرایه‌وه، كه رۆژێكی مێژوویی بوو و تا ئێستاش جێپه‌نجه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تی به‌و كاره‌وه دیاره و هه‌موو جیهانیش باسی ئه‌و وێنانه ده‌كات كه ئه‌وكات له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه و له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت كه له 10ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2016 خاچه‌كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر كڵێسای مارتش مۆنی دانرایه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وكات هێزی پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وانی كوردستان بوون كه له به‌عشیقه بوون و خاچه‌كه‌یان برد و منیش به‌شداریم له‌و كاره‌دا كرد، هه‌رچه‌ند كاته‌كه زۆر هه‌ستیار بوو، چونكه ئه‌وكات پاشماوه‌كانی داعش خۆیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك حه‌شار دابوو، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره سڵیان نه‌كرده‌وه و ئێمه‌ش پاڵپشتیمان كرد.
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه: هیچ كه‌سێك ناتوانێت راستییه‌كان ساخته بكات، چونكه ئه‌و كاره له مێژوودا تۆماركراوه و گه‌واهیده‌ری هه‌یه، من دڵنیام له‌وه‌ی كه قه‌داسه‌تی پاپاش باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه هه‌یه، كه كێ بوو خاچه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه سه‌ر ئه‌و كڵێسایه، ئه‌و وێنه و هه‌واڵانه‌ش كه له میدیاكان بڵاوكرانه‌وه، گواهیده‌ری ئه‌و راستییه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له سایه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دۆخی كریستیانه‌كان له سنووری به‌عشیقه زۆر باشه، نه‌ك ته‌نیا كریستیانه‌كان، بگره هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ش له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیریه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه فه‌راهه‌م بووه، به‌یه‌كسانی پارێزگاری له هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كرێت و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه‌ی عێراق كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ن، جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه له‌ڕووی ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌واش كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبین، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی تلكێف و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كریستیان نشینه‌كان، لارا یوسف گوتی: هێشتا دۆخی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه له‌بار نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانه‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان له‌و شوێنانه، ئه‌وانه‌ش كه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، له‌ژێر فشار و به‌زۆر گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و به‌خواستی خۆیان نه‌بووه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی كه په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان بردووه، به‌هۆی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كانیان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان نه‌داوه.
H.B