رۆمیۆ هه‌كاری: زیاتر له 90 له‌سه‌دا مافی كریستییانه‌كان له ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم له‌به‌رچاو گیراون

K24- هه‌ولێر:
رۆمیۆ هه‌كاری، سكرتێری گشتی حزبی دیموراتی بێت نه‌هرێن و په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌باره‌ی جیاوازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به به‌شداریپێكردنی كریستیانه‌كان له حكومه‌ت گوتی: بۆ به‌شداریپێكردنی كریستیانه‌كان له هه‌موو ئاسته‌كاندا جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدادا هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ده‌ستووری عێراق و ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم بكه‌ین، زیاتر له 90%ی ماف و داواكارییه‌كانی كریستیانه‌كان له ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان جێگیر كراون، به‌ڵام له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ته‌واو پێچه‌وانه‌یه و نه‌ك ته‌نیا ماف و ئیمتیازمان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، بگره گورزێكیشمان لێ وه‌شێندراوه، به‌تایبه‌ت كه كریستیانه‌كانی به‌سه‌ر دوو پێكهاته‌ی جیاوازی كلدان و ئاشووریدا دابه‌ش كردووه، كه ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: لایه‌نه عه‌ره‌به‌كانی شیعه و سوننه‌كان له‌كاتی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق له ساڵی 2005 ئه‌و دابه‌شكاریه‌یان بۆ ئێمه كرد و بواری ده‌ستكاریكردنیشیان نه‌هێشته‌وه، ئه‌وه‌ی كه ئێستاش هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و خودا لێخۆشبێت، مام جه‌لال نه‌بوایه، نه‌ك هه‌ر ئێمه به‌ڵكو هیچ حیسابێك بۆ توركمانه‌كانیش نه‌ده‌كرا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هۆكاری ئه‌و جیاوازییه‌ی له نێوان به‌شداریپێكردنی كریستیانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان له نێوان هه‌رێم و عێراقدا هه‌یه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌وڵ ده‌درێت پێگه‌ی كریستیانه‌كان له‌ق بكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای روخانی رژێمی به‌عس، به دیاریكراویش له ساڵی 2005ـه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی كوشتن، راوه‌دوونان و ته‌قاندنه‌وه‌ی كلێساكان له دژی كریستیانه‌كانی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه زێدی خۆیان جێ بهێڵن و تائێستاش ده‌یان كلێسا له‌و ناوچانه ده‌رگاكانیان به‌داخراوی ماونه‌ته‌وه و به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان ناتوانن له‌و شوێنانه بژین.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو ئه‌و سته‌مكاریانه‌ی له‌ناو خاكی عێراق به‌رامبه‌ر به كریستیانه‌كان كران، له‌لایه‌ن گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌دران و حكومه‌تیش له ئه‌ركه‌كه‌ی له پارێزگاریكردن له كریستیانه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوو.
H.B