پاپا فرانسیس گەیشتە ھەولێر

لەلایەن بەرپرسانی باڵای ھەرێم و كەسایەتییە ئایینییەكان پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان لێدەكرێت
kurdistan24.net

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەیشتە ھەرێمی كوردستان.

كەمێك پێش ئێستا پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و جێگرانی سەرۆكی ھەرێم و سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومیی و كەسایەتییە ئایینییەكان پێشوازی لێكرا.

دوای گەیشتنی پاپا فرانسیس لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و نوێنەری پێكھاتەكان كۆبوونەوە.

لە وتەیەكدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێم، بەناوی خەڵكی كوردستان بەخێرھاتنی پاپا فرانسیسی كرد سەردانی پاپای بۆ ھەرێمی كوردستان بە سەردانێكی مێژوویی ناوبرد. جەختیشی كردەوە كە پێكھاتەكانی ھەرێمی داكۆكی لە پەیامی ئاشتی و پێكەوە ژیان دەكەن.