پاپا فرانسیس بۆ سه‌رۆك بارزانی: سوپاست ده‌كه‌م بۆ پاراستنی پێكهاته‌كان

K24 - هه‌ولێر:
پاپا فرانسیس، دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی كردووه بۆ پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و هێنانه ئارای ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوانیاندا.
پاپا فرانسیس له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه سه‌ردانی ئه‌وانی له‌بیر نه‌چۆته‌وه و به‌هۆی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت، هاتووه‌ته هه‌ولێر و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
پاپا فرانسیس بۆ سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: "كوردستان‌م له‌بیر نه‌چووه، له‌سه‌ر داخوازی ئێوه و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوومه‌ته ئێره و سه‌ردانه‌كه‌ی ئێوه و سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌بیر نه‌چووه، ئێوه نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له كریستیانه‌كانیش كرد".
پاپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئێوه له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه وه‌ك برا پێشوازیشتان برا كریستیانه‌كان كرد".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست، سه‌ردانی پاپا فرانسیس، برایەتی و پێکەوژیان لە نێو ئاینەکان پتەوتر بکات و گوتیشی: "شانازی بە فەرهەنگی پێکەوژیان دەکەین، فەرهەنگی پێکەوەژیانمان برایەتی و خۆشەویستی زیاتر کردووە،
بەناوی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان پێشوازیت لێدەکەین و سەردانەکەی ئێوە جێگەی رێزی زۆری ئێمەیە.