ئانۆ جەوھەر: سەرۆك بارزانی بناغەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ڤاتیكانی داناوە

"پاپا فرانسیس گەورەترین قەداس لە ھەولێر دەكات"
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن كە خۆی لە پێكھاتەی كریستیانە ئاماژەی بەوەكرد، ھاتنی پاپا فرانسیس سەردانێكی گرنگە و پاپا گەورەترین قەداس لە ھەولێر دەكات.

راشیگەیاند، سەرۆك بارزانی بناغەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ڤاتیكانی داناوە و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیوەندییەكانی پتەوتر كردووە.

ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە گەشتێكی ھەواڵەكانی كوردستان24 لەبارەی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و ڤاتیكان، پەیوەندییەكی تۆكمەیە و بناغەكەی لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە دانراوە، دواتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەرەی بە پەیوەندییەكان داوە و ساڵی رابردوو لە سەردانەكەیدا بۆ ڤاتیكان و كۆبوونەوەی لەگەڵ پاپا فرانسیس جەختی لە پەیوەندییەكان كردەوە و بانگێشتنامەی پێشكەش بە پاپا كرد كە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە قبوڵی كرد. ھاوكات مەسرور بارزانی تابلۆیەكی پێشكەش بە پاپا كرد بە دار گوێزی كوردستان دروستكرابوو، تێیدا ئینجیل لەلایەن پێشمەرگەوە لە دەستی داعش رزگار دەكرێت، ھەروەھا وێنەی پێشمەرگە قارەمانەكان كاتێك سەلیبیان بە دەستەوەیە و لە شوێنی خۆی دایدەنێنەوە، كە پێشتر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە تێكشكێنرابوو، لەوكاتەی رێزدار مەسرور بارزانی تابلۆكانی پێشمەرگەی پیشانی پاپا دا و روونكردنەوەی لەسەر تابلۆكان دا پاپا زۆر دڵخۆش بوو ئاماژەی بۆ سەركەوتن كرد و بە دەنگێكی بەرزەوە گوتی پێشمەرگە. پاپا ھاتووەتە ھەرێمی كوردستان پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان بگەیەنێت و بڵێ ھەمووان برای یەكترن".

ئاماژەی بەوەشدا: "ئەمڕۆ پاپا گەورەترین قەداس لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەراست لە یاریگای نێودەوڵەتی فەرەنسۆ ھەریری لە ھەولێر دەكات، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، ئەمە گەورەیرین قەداسە لەسەر ئاستی جیھان".

ئانۆ جەوھەر، ئاماژەی بەوەشدا: "دڵنیام دیداری پاپا فرانسیس لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق كاریگەری دەبێت بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان لەنێوان گەلانی عێراق".

راشیگەیاند: "لە دوای ساڵی 2003وە زیاتر لە 111 كەنیسە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق ھەڕەشەیان لێكراوە، زیاتر لە 1600 كریستیان لەسەر ناسنامە كوژراون، ھەروەھا داعش 80 كەنیسەی تێكشكاند و زۆربەی گوندەكانمان سوتێنران و وێران كران، نزیكەی 140 ھەزار مەسیحی ئاوارە بوون و لە ھەرێمی كوردستان گیرسانەوە و پارێزران، زیاتر لە 1600 پێشمەرگە شەھیدبوون و گیانی خۆیان بەخشییە پێكەوەژیان لە كوردستان، ئەمە وایكردووە".