سه‌رۆك بارزانی: سه‌ردانی پاپا فرانسیس نیشانده‌ری به‌هاكانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانه له كوردستان

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی، له دوای دیداری له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا، نیشانده‌ری به‌ها به‌رزه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه.
سه‌رۆك بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "شه‌ره‌فمه‌ندم به دیداری قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس له هه‌ولێر، سه‌ردانه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا، نیشانده‌ری به‌ها به‌رزه‌كانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه( 7ی ئازار/ مارسی 2021)، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گه‌یشته هه‌ولێر و له رێوڕه‌سمێكدا، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشیانه‌ی كوردستان بوو، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران، پێشوازی لێكرا.
Honored to receive @Pontifex today in Erbil. Pope Francis’ visit to the Kurdistan Region is indeed an attestation to our common values of peace, coexistence, and tolerance. pic.twitter.com/y8YI4ufOGx
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) March 7, 2021