هه‌ولێر له پێشوازی پاپا فرانسیس

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی ئازار/ مارسی 2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گه‌یشته هه‌ولێر و له رێوڕه‌سمێكدا، كه ره‌نگدانه‌وه پێكه‌وه‌ژیانی ئاشیانه‌ی كوردستان بوو، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان و سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران، پێشوازی لێكرا.
دوای پێشوازیكردنیشی، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، سوپاسی تایبه‌تی كرد و ئاماژه‌ی به رۆڵی هه‌رێمی كوردستان كرد له پاراستنی پێكهاته‌كان و گوتی: "له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست و وه‌ك برا پێشوازیتان له كریستیانه‌كان كرد".
باره‌گای بارزانی، له باره‌ی دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك و پاپای ڤاتیكان بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا پاپا فرانسیس، دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و هێنانه ئارای ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوانیاندا.
هەر لەو دیدارەدا پاپا فرانسیس بە سه‌رۆك بارزانی ڕاگەیاند: "كوردستان‌م له‌بیر نه‌چووه، له‌سه‌ر داخوازی ئێوه و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوومه‌ته ئێره و سه‌ردانه‌كه‌ی ئێوه و سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌بیر نه‌چووه، ئێوه نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له كریستیانه‌كانیش كرد". پاپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئێوه له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه وه‌ك برا پێشوازیشتان برا كریستیانه‌كان كرد".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست، سه‌ردانی پاپا فرانسیس، برایەتی و پێکەوەژیان لە نێو ئایینەکان پتەوتر بکات و گوتیشی: "شانازی بە فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی كوردستان دەکەین، فەرهەنگی پێکەوەژیانمان برایەتی و خۆشەویستی زیاتر کردووە، بەناوی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان پێشوازیت لێدەکەین و سەردانەکەی ئێوە جێگەی ڕێزی زۆری ئێمەیە".