سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بۆ پاپا فرانسیس: چۆن له رابردوودا كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیان بووه، له ئاینده‌ش به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
مامۆستا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (7ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، ئاماده‌بوونمان له‌ساتی گه‌یشتنی پاپای ڤاتیكان بۆ هه‌ولێر و پێشوازیكردنی، به‌ڵگه‌ی پێكه‌وه‌ژیانه و په‌یامی ئه‌وه‌یه، كه پارێزگاری له‌و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌كه‌ین، پاپای ڤاتیكانیش خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و سوپاسی كردین.
مامۆستا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی گوتی: "وه‌كو مامۆستایانی ئایینی، پێشوازیمان له پاپا فرانسیس كرد و پێمانراگه‌یاند، به‌ناوی مامۆستایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ده‌كه‌ین بۆ هه‌رێمی كوردستان، به پاپای ڤاتیكانمان گوت، ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئێمه به قه‌ناعه‌ته‌وه باوه‌ڕمان به‌و پێكه‌وه‌ژیانه هه‌یه، به‌درێژایی مێژوو، كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی بووه، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه، مامۆستایانی ئایینیش رۆڵێكی كاریگه‌ریان له پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی هه‌بووه، مزگه‌وت و حوجره و ته‌كیه و خانه‌قا‌كانی كوردستان رۆڵێكی دیاریان له هاندانی هاووڵاتیان هه‌بووه بۆ پێكه‌وه‌ژیان، بۆئه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی قووڵتر بكه‌ینه‌وه".
گوتیشی: "پێمانگوت دڵنیات ده‌كه‌ینه‌وه، چۆن له رابردوودا كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیان بووه، له ئاینده‌ش به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه، جگه له‌وه‌ش، ئاماژه‌مان به‌وه كرد، ئه‌و ئازادییه ئایینییه‌ی له كوردستان هه‌یه، له هیچ شوێنێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ستی پێناكرێت".
مامۆستا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "پاپا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و گوتی سوپاسی سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كه‌م، هیوادارم پێكه‌وه‌ژیان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئاشتی و ته‌بایی و خۆشه‌ویستی له‌ناو هه‌موو پێكهاته‌كان زیاتر بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئاماده‌بوونمان له‌ساتی گه‌یشتنی پاپای ڤاتیكان بۆ هه‌ولێر و پێشوازیكردنی، به‌ڵگه‌ی پێكه‌وه‌ژیانه و په‌یامی ئه‌وه‌یه، كه پارێزگاری له‌و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مامۆستایانی ئایینی، كه به‌شداری مه‌راسیمی پێشوازییكردنه‌كه‌یان كرد، له قه‌ناعه‌تی خۆیانه‌وه بووه، وه‌كو ئه‌ركێك بۆ نیشاندانی سیمایه‌كی جوانی كوردستان، كه كوردستان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ئایینه جیایانه‌ی تێدایه و موسڵمانان زۆرینه‌ی ئه‌و پێكهاتانه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌ین به برایانه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێكهاتانه بژین، بۆیه ئه‌و دڵنیاییه‌مان داوه و كاریش له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه ده‌كه‌ین، كه پێكه‌وه‌ژیان له نێوانماندا بمێنێته‌وه، تابلۆیه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیانمان نیشان دا".
مامۆستا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی روونیكرده‌وه، "سه‌رده‌می پێكه‌وه‌ژیانه و سه‌رده‌می سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر نه‌ما، ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ناوخۆدا پێكهاته‌كانیان یه‌كتر ده‌سڕنه‌وه، له جیهاندا به چاوێكی خراپ سه‌یر ده‌كرێن، بۆیه دڵنیایی ئه‌وه ده‌ده‌ین، كه ئه‌و تابلۆ جوانه‌ی له رابردوو له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان هه‌بووه، ئێستاش هه‌یه، له ئاینده‌شدا هه‌ر ده‌مێنێت.
د.ی