ده‌نگی جیاواز له هه‌ندێك له بڕگه و ماده‌دا هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی، له په‌رله‌مانى كوردستان, له باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌ی و گۆڕان رایگه‌یاند, به‌هۆی ململانێی حزبه‌كان، ژیان له‌و ناوچانه‌ی پێی ده‌گوترێ زۆنی سه‌وز، زه‌حمه‌ت ببوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌سته‌میش نییه و ده‌كرێ په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی، له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، ناڕه‌زایی له‌سه‌ر كۆی گشتی رێككه‌وتنه‌كان نییه، به‌ڵام ده‌نگی جیاواز له هه‌ندێك له بڕگه و ماده‌كان هه‌یه و هه‌ندێك له "هه‌ڤاڵان" ده‌نگییان پێنه‌داوه.
خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د گوتیشی: "یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی گرفتی له‌سه‌ر بووه، ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت نابێت هیچ لایه‌نێك رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانی دیكه مۆر بكات، ئه‌مه‌ش كارێكی نادروسته، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه و ئێمه بانگه‌شه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه ده‌كه‌ین و ناكرێت به زۆری بڵێین نابێت رێككه‌وتنی دیكه بكرێ".
له باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی یه‌كێتی و پارتی رایگه‌یاند، رێكه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی دیكه نابێت، به‌تایبه‌تیش رێككه‌وتنی ستراتیژی و گوتی: "ئێمه ئومێدمان به رێككه‌وتنی ستراتیژییه و لێی ناترسین، پارتیش ته‌فه‌هومی ئه‌وه ده‌كات كه ره‌وشه‌كه پێویستی به رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه و خودی پارتیش سوود له‌و رێككه‌وتنه ده‌بینێت".