کریستیانەکان رۆڵێكی كارایان ھەبووە لە بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان

K24 – ھەولێر:
كریستیانه‌كانی كوردستان به‌درێژایی مێژوو به‌شداری كارایان هه‌بووه له بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان. ئاشووریه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران هاوشانی زۆربه‌ی خەڵكی ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی ئاواره‌یی و ڕاگواستن و ئه‌نفال بوونه‌ته‌وه و ئه‌وان ڕۆڵی به‌رچاویان له شۆرشه‌كان و به‌تایبه‌تیش شۆرشی ئه‌یلول هه‌بووه، تا ئێستاش له خۆشی و ناخۆشییه‌كانی یه‌كتردا به‌شدارن و له‌ڕووی كلتور و نه‌ریته‌وه لە یەكتر جیا ناكرێنه‌وه.
سه‌ركیس سڵێوه، به‌جلوبه‌رگ، كوردێكی باشووری كوردستانه، به‌ئاین كریستیانە و له نه‌ته‌وەی ئاشوورییە و له خانه‌واده‌یه‌كی شۆرشگێڕ و ناسراوه. سه‌ركیس (73) ساڵە و خه‌ڵكی گوندی "بێدیال"ی بناری شیرینه له ده‌ڤه‌ری بارزان. ئێستاش دانیشتووی شاره‌دێی دیانایه. پێش له‌دایكبوونی، باوكی سەركیس یاوه‌ری مسته‌فا بارزانی بووه بۆ به‌شداریكردن له‌كۆماری كوردستان له مهاباد، خۆشی له‌گەڵ خانه‌واده‌كه‌ی و كه‌سوكاریان جارێكی دیكه بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ ئاواره‌ی ئێران بوونه و بووەته پێشمه‌رگه.
كریستیانه‌كانی سۆران له‌خه‌باتی شاخدا به‌شداری كارایان له شۆرشه‌كانی كوردستان هه‌بووه و له‌و نێوه‌نده‌شدا قوربانی زۆریان داوه. له‌قۆناخی دوای ڕاپه‌ڕینیش له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن و ئه‌رك و مافەكانیان پارێزراون.
كریستیانه‌كانی كوردستان له‌قۆناخی چه‌وساندنه‌وه و داگیركاری ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌هۆی به‌شداری كارایان له بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان له‌دیدی ده‌سه‌ڵاتداراندا له‌گەڵ كورد جیاوازیان پێنه‌كراوه و ڕووبه‌ڕووی راگواستن و كوشتن بڕین بونه‌ته‌وه، دوو له‌كریستیانه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، كه له‌گه‌ل بارزانیه‌كاندا كه‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال، بۆیه تائیستاش پێكه‌وه‌ژیانی ده‌ڤه‌ری سۆران به‌جۆرێكه جیاكردنه‌وه‌ی موسڵمان و مه‌سیحیه‌ك ئاسته‌مه و ئه‌وان له‌خۆشی و ناخۆشی یه‌كتردا به‌شدارن.