پاپا گەیشتە عەنكاوە

K24 – ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا پاپا فرانسیس گەیشتە عەنكاوە و دواتر دەچێتە یاریگای نێودەوڵەتی فەرەنسۆ ھەریری.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بە ئامادەبوونی (10) ھەزار كەس لە یاریگای فەرەنسۆ ھەریری بەشداری لە نوێژی بە كۆمەڵی كریستیانەكان دەكات.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه (7ی ئادار/ مارسی 2021)، پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێم كۆبووەوە، پاشان سەردانی مووسڵ و قەرەقوشی كرد.
پاپا فرانسیس له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه سه‌ردانی ئه‌وانی له‌بیر نه‌چۆته‌وه و به‌هۆی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت، هاتووه‌ته هه‌ولێر و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
پاپا فرانسیس بۆ سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: "كوردستان‌م له‌بیر نه‌چووه، له‌سه‌ر داخوازی ئێوه و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوومه‌ته ئێره و سه‌ردانه‌كه‌ی ئێوه و سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌بیر نه‌چووه، ئێوه نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له كریستیانه‌كانیش كرد".
راشیگەیاند: "ئێوه له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه وه‌ك برا پێشوازیشتان له برا كریستیانه‌كان كرد".