به كتێبخانهی گهڕۆك خهڵك دهگهیهنن و له رێگهش كتێبی بۆ دهخوێننهوه
K24 - ههولێر:
ئێران ئەو وڵاتەیە کە خەڵکەکەی رۆژانە کەمتر لە دوو دەقە کتێب دەخوێننەوە، بەڵام لە تارانی پایتەختی ئەم وڵاتەدا، ژن و پیاوێك کە خۆیان مامۆستان، دەیانەوێت به شێوهیهكی جیاواز خەڵك بۆ خوێندنهوه هان بدهن.
ئەوان ئۆتۆمبێلەکەیان کردووەتە کتێبخانەیەکی بچووکی گەڕۆك و لە هەر شوێنێکی نێو ئتۆمبێلەکەدا جێیەکی بەتاڵ هەبووبێت، بە کتێب پڕیان کردووەتەوە.
ئەو ژن و مێردە زۆر جار بە ئۆتۆمبێلەکەیان رێبواران دهگهیهنن، لە رێگا کتێبی بۆ دەخوێننەوە، پاش ئەوەی گەیشتنە شوێنی مەبەستیش، نەك پارەی لێ وەرناگرن بەڵکوو کتێبێکیشی بە دیاری دەدەنێ.
هاووڵاتییهكییش دهڵێت: "ئەزموونێکی سەرنجڕاکێش بوو بۆ من، بڕوام نەدەکرد دوو کەسی وا هەبن بیانەوێ کاتی خۆیان بۆ کارێکی وەها تەرخان بکەن".
ئەوان هەروەها کافتریایەکی بچووکیان کردووەتەوە لە زیاتر وەك کتێبخانەیەکی بچووك دەچێ و هەوڵ دەدەن لەم شوێنەدا لەگەڵ هاوڕێیانیان بە خوێندنەوەی کتێب و قسەکردن لەسەر کتێب، ئەگەر بۆ چەند ساتێکیش بێ قەرەباڵغیی شار و قورسایی ژیانیان لە بیر بچێتەوە و تێکەڵ بە جیهانی بێ سنووری کتێب ببن
ئەوان دەیانتوانی کارێکی دیکە بکەن کە داهاتێکی زۆریشی بۆیان هەبێ، بەڵام ئەو کارەی ئەوان دەیکەن بە رای من لەخۆبردوویییە چونکە ئەوان ئاستی زانیاری و کەلتووری خەڵک بەرز دەکەنەوە و ئەوەش بە رای من زۆر شازە.
ئەو ژن و مێردە دەڵێن ئامانجیان ئەوەیە لە رێگای راکێشانی خەڵك بۆ شوێنێکی هێمن و دوور دوورخستنەوەیان لە قەرەباڵغییەکانی شار و لە رێگای کتێبەوە، خەڵك خۆشحاڵ بکەن و لەم رێگایەوەشەوە خۆشیان چێژ لە ژیان وەربگرن.