به‌رپرسێكی داعش لە بەغدا ده‌ستگیركرا

بەرپرسی لەسێدارەدانی "ویلایەتی فەللوج" بوو
وێنەی عاشور نعێمی لەكاتی دەستگیركرانی
وێنەی عاشور نعێمی لەكاتی دەستگیركرانی

K24 - ھەولێر

هێرشێکی داعش لە سامەرا تێکشکێنرا. لە باشووری بەغداش بەرپرسی لەسێدارەدانی "ویلایەتی فەللوجە"ی رێکخراوی داعش دەستگیرکرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشییان کردە سەر ناوچەیەکی باشووری سامەرا و لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانەوە بەرپەچی هێرشەکە درایەوە.

دەزگای هەواڵگری عێراقیش ئاشكرای كرد، بەرپرسی لەسێدارەدانی ویلایەتی فەللوجەی رێکخراوی داعش، بە ناوی عاشور نعێمی ناسراو بە عاشور سەفاح، لە ناوچەی دۆرە لە باشووری بەغدا دەستگیرکرا.