پاپا فرانسیس دەگەڕێتەوە ڤاتیکان
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (8ی ئادار/ مارسی 2021)، پاپا فرانسیس له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ره‌و ڤاتیكان به‌ڕێكه‌وت و كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا.
پاپا فرانسیس له سه‌ردانه چوار رۆژییه‌كه‌ی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد و گه‌وره‌ترین قوداسی ئایینی له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌برد و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كانی كوردستان پێشوازی لێكرا و ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاپا به مێژووی وه‌سف كرا.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، پاپای ڤاتیكان به‌سه‌ردانێك هاته عێراق و له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێشوازی لێكرا و دواتر به‌شداری له نوێژی كریستایانه‌كانی به‌غدا له كڵێسای "سه‌یده نه‌جات" له به‌غدا كرد.
رۆژی دووه‌م، پاپا سه‌ردانی ئایه‌توڵڵا "عه‌لی سیستانی"، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقی كرد، له‌هه‌مان رۆژ سه‌ردانی شاری "ئور"ی مێژوویی له ناسریه‌ی باشووری عێراق كرد.
له رۆژی سێییه‌می سه‌ردانه‌كه‌یدا، پاپا فرانسیس سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زانایانی ئایینی و پێكهاته‌كانی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا، پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی شاری مووسڵ و قه‌ره‌قووشی كرد، دواتر گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر، له یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری مه‌راسیمێكی ئایینی بۆ رێكخرا، كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان تێدا كرد.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی قوداسێكی فراوان له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌خت، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و به‌غدا كه‌وته‌ڕێ.
له مه‌راسیمی ماڵئاواییدا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكومی ئاماده‌بوون.
د.ی