له رێگه‌ی "سه‌گ"ه‌وه تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، له یاریگایه‌كی تۆپی له به‌لجیكا، تاقیكرنه‌وه له‌سه‌ر سه‌گی پۆلیسی راهێنراو كراوه، بۆ ئاشكراكردنی تووشبووانی كۆرۆنا، كه له رێگه‌ی بۆنی ئاره‌قكردنه‌وه تووشبووانی كۆرۆنا ده‌ناسێته‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو بووه.
راده‌ی پشتبه‌ست به بۆنكرن له‌لایه‌ن سه‌گی راهێنراوه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا، بۆ ئاشكراكردنی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا، له‌سه‌ر یایزانانی یانه‌ی تۆپی پێی به‌لجیكا و تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، پێشتریش سه‌گی پۆلیسی راهێنراو بۆ پشكنینی ڤایرۆسی، له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌لجیكا و فنله‌ندا پشتی پێبه‌سترا بوو.
له تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی به‌لجیكا، سه‌گه‌كان له رێگه‌ی بۆنی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی یاریزانه‌كان په‌تاكه‌یان ئاشكرا كردووه، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه تووشبووانی كۆرۆنا جۆره ئاره‌قكردنه‌وه‌كیان هه‌یه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه له رێگه‌ی ئامێره‌وه ئه‌و بۆنه ده‌ستنیشان بكه‌ن، به‌ڵام رێژه‌ی بۆنكردنی سه‌گ ده‌گاته (99.5%) و زیاتر شایه‌نی پشتبه‌ستنه، كه ئه‌مه‌ش زیاتره له پشكنینی تاقیگه‌یی (PCR) له رێگه‌ی لووته‌وه، كه تا ئێستا پشتی پێده‌به‌سترێت.
راهێنانی سه‌گه‌كان، له لایه‌ن پسپۆڕانی كۆمپانیای (K9 Detection)ه‌وه له به‌لجیكا كراوه، "یۆهان یوكهوزن"، سه‌رۆكی ئه‌و كۆمپانیایه گوتی: "هه‌ندێك یاریزان ئه‌نجامی "نێگه‌تیڤ"یان له پشكنینی (PCR) وه‌رگرتبوو، به‌ڵام پێشكنینیان له رێگه‌ی سه‌گه‌كانه‌وه "پۆزه‌تیڤ" ده‌ركه‌وت، دوای (8) رۆژ نیشانه‌كانی كۆرۆنایان لێده‌ركه‌وت و پشكنینی سه‌گه‌كان راستتر ده‌رچوو".
"یوكهوزن" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر پشكنین له رێگه‌ی سه‌گه‌وه بكه‌ین، به‌ر له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی په‌تاكه، ده‌توانین تووشبووان له خه‌ڵك دووربخه‌ینه‌وه و رێگه نه‌ده‌ین په‌تاكه زیاتر بڵاوببێته‌وه.
به‌رپرسانی یانه‌ی "ئۆسته‌ند"ی تۆپی پێ روونیانكرده‌وه، جارێ ناكرێت به ته‌واوه‌تی پشت به پشكنینی سه‌گ ببه‌ستین، له جیاتی پشكنینی (PCR)، به‌ڵام پشكنینی له رێگه‌ی سه‌گه‌وه، رۆڵێكی كاریگه‌ی هه‌یه و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت له‌داهاتوو وه‌ك پشكنینی به‌كۆمه‌ڵ بۆ جه‌ماوه‌ری یاریگاكان و ته‌نانه‌ت گه‌شتیارانیش به‌كاربێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
د.ی