نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو پشتگيرييه‌كم بۆ ئافره‌تانى كوردستان دووپاتده‌كه‌مه‌وه‌

سەرۆكی ھەرێم: رۆژى جيهانيى ئافره‌تان به‌ گه‌رمى له‌ هه‌موو ژنانى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیھانی ئافرەتان پەیامێكی بڵاوكردەوە و راگەیاند: "هه‌موو پشتگيرييه‌كم بۆ ئافره‌تانى كوردستان دووپاتده‌كه‌مه‌وه‌".

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە تویتێكدا بەبۆنەی 8ی مارس نووسیویەتی: "8ى مارس، رۆژى جيهانيى ئافره‌تان به‌ گه‌رمى له‌ هه‌موو ژنانى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. له تێكۆشانياندا بۆ‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌وسانه‌وه‌ و نايه‌كسانى و نادادوه‌رى، هه‌موو پشتگيرييه‌كم بۆ ئافره‌تانى كوردستان دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم".