رووداوێكی هاتووچۆ خیانه‌تێكی هاوسه‌ری ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رووداوێكی هاتووچۆ له سه‌ر رێگایه‌كی خێرای شاری "سالتیلۆ"ی مه‌كسیك، ده‌بێته هۆی ئاشكراكردنی خیانه‌تێكی هاوسه‌ری، هه‌رچه‌نده ژنه‌كه درۆی له‌گه‌ڵ پۆلیس كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسته‌كه‌ی بپارێزێت.
له رووداوێكی پێشبینینه‌كراو، پیاوێك په‌یوه‌ندی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه ئاشكرا كرد، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس په‌یوه‌ندییان پێوه‌كرد و پێیانگوت، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بووه، پیاوه‌كه كه دێته بنكه‌ی پۆلیس، ده‌بینێت هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ته‌نیشت پیاوێكی دیكه دانیشتووه.
ژنه‌كه له كاتی رووداوه‌كه به "درۆ" به پۆلیسی گوتووه، كه ئه‌و پیاوه هاوڕێیه‌تی، بۆئه‌وه‌ی بیپارێزێت و ده‌ستگیر نه‌كرێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی مۆبایلی مێرده‌كه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، په‌یوه‌ندییان به خێزانه‌كه‌ی كردووه، تا بێت به‌دوایدا.
كاتێك پیاوه‌كه به‌دوای ژنه‌كه‌یدا دێت، خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت و ده‌مه‌قاڵه له نێوانیان درووست ده‌بێت، پۆلیس دێته نێوانیانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو پیاوه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده ژنه‌كه ئازاد كراوه، به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ی له‌گه‌ڵی بووه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی
د.ی