نرخی بەرمیلێک نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - ھەولێر

نرخی نەوتی خاو لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا بە رەنگی سەوز دەستی بە مامەڵەکردن کرد.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئاستی 70 دۆلاری تێپەڕاند، کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای هەشتی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتی پێوانەیی لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئایار، بە رێژەی 2.19% بۆ 71 دۆلار و 38 سەنت بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی زیاتر لە 2.13% بۆ 67 دۆلار و 98 سەنت بەرزبووەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی بلوومبێرگ، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت بۆ هێرشی مووشەکی حوسییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە دەگەڕێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی ریاز رایگەیاند، ئەو هێرشە مووشەکییە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەی وڵاتەکە نەبووە، بەڵام نرخی نەوت بە شێوەیەکی خێرا توانی بۆ بەرزترین ئاستی لە دوای مانگی یەکی 2020 بەرزبێتەوە.