هۆنراوەی ژنێکی کورد لەسەر پلیکانەی گۆرەپانی سەرەکی شارێکی بەلجیکا دەنووسرێت

لەبارە کێشە و مافەکانی ژنانە
kurdistan24.net

K24- ئەوروپا:

لە شارەوانی شاری ئۆستێندە لە بەلجیکا بە بۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، بۆ یەکەم جار لەمێژووی ئەو وڵاتە و ئەوروپاش، پارچەیەک لە هۆنراوەی شاعیرێکی کورد دەنووسرێتەوە، هۆنراوەی (پاشەڕۆژ)ی شاعیری کورد نەسرین محەمەد لەسەر پلیکانەی گۆڕەپانێکی سەرەکی شارەکە (شالێت سترات) دەنەخشێندرێت و دەبێتە هەواڵێکی گرنگ پێدراوی رۆژنامە و میدیاکانی شارەکە و بەلجیکا.

نەسرین محەمەد، لەشاری دێرک لە رۆژئاوای کوردستان لەدایک بووە و هەشت ساڵ و نیوە لە شاری ئۆستێندە، لەگەڵ هۆشەنگ ئوسی نووسەر و رۆمان نووسی هاوسەری و دوو منداڵەکەیدا دەژین.

نەسرین بۆ کوردستان24ـی رایگەیاند: ''وێڕای خۆشحاڵی و سەربەرزی بەو کارە وەک کوردێک، ئەو چەندین ساڵە خەریکی شیعر نووسینە، تا ئێستا نووسینەکانی بە زمانی کوردی نووسیون و دەرفەتی نەبووە بیانکایە پەرتووک و بڵاویان بکاتەوە، هۆنراوەی (پاشەڕۆژ) یەکەم هەوڵی نەسرینە بە زمانی هۆڵەندی و شاعیری ناوداری بەلجیکی ئێڤا کۆکس، پێداچوونەوەی بۆ کردووەو بووەتە هۆنراوەیەکی هاوبەش. هیوا خوازە لە داهاتوودا پەرتوکێکی هۆنراوە بە زمانی هۆڵەندی بڵاوبکاتەوە و ئێستاش کار لەسەر وەرگێڕان و نووسینەوەی هەندێک گێڕانەوەی بەسەرهاتەکان دەکات بە زمانی هۆڵەندی''.

نەسرین محەمەد
نەسرین محەمەد

لەو گرتە ڤیدیۆییەی شارەوانی شاری ئۆستێندە، کە لەسایتی فەرمی شارەکە دانراوە، نەسرین محەمەد باس لە هاتنیان بۆ ئۆستێندە دەکات و دەڵێت: ''هۆنراوەکانم بە گشتی دەرد و داخ و کێشەکانی ئافرەتن و بۆ ئافرەتانە بەگشتی و گرنگ نییە خەڵکی چ وڵاتێک بێت یان لەکوێ بژین''.

جێی ئاماژەیە، لەگەڵ نووسراوی سەر پلیکانەکە، کیو ئار کۆدێک دانراوە، بریتییە لە سایتی شارەوانی و لەوێدا هەموو زانیاری و هۆنراوەکە دانراوە. ئەو پارچە نووسراوە، دەبوو پارساڵ لەرێورەسمێکی شایستەدا پەردەی لەسەر هەڵدرایە، بەهۆی بڵاووبوونەوەی کۆرۆنا و داخستنی گشتی و راگرتنی هەموو جۆرە چالاکییەک، نەکراو ئەمساڵ چەند رۆژێک پێش یادەکە، لەبەر پابەندبوون بە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا پەردە لادراو لەرۆژی جیهانیی ئافرەتاندا هیچ رێورەسمێک لە بەلجیکا بەرێوەناچێت.

هۆنراوەی (پاشەڕۆژ) بەشێوەزاری کرمانجی خواروو:

Paşeroj

Nessrîn. M & Eva. C

Dema ku ez hîna çem bûm,

Çiya şîret li min kir; ku divê ez xwe nas bikim.

Hîm û zinaran ji min re stiran digotin,

Da ez li rêya xwe bigerim.

Ba, ji hemû aliyên xwe ve digot:

Ku ez jidayik bûme, da vê zemînê xweştir bikim.

Dema ku ez hîna di zikê dayika xwedawendan de bûm,

Min pêlên evîna wê hîs kirin

Li ser hemû maseyên wê, gulên geş û bi bihn hebûn,

Û di hemû sênîkên wê de, nanê germ hebû.

Di wê demê de, min ji bîr kir; ez kîme.

Navên ku min ne bihîstibûn, li min kirin.

Ez kirim koleyeke ku tenê zarokan ji wan re tîne.

Kenê xwe bi hêza min kirin.

Guman avêtin ser mejiyê min.

Di her şerekî de, lingên min dilerizîn.

Divîa bû weke du keviran li dû xwe bikişkişînim.

Min ji bîr kir ku ez ne cengebaz im

Û ev jiyan jî, ne ceng e.

Roja ku keça min ji dayik bû 

Girnijînan ji derdora xwe, diçinî.

Min jî, şopa birînên li ser dilê xwe, dijmartin.

 Januari  2019 - oostende