كازمی داوای "گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی" ده‌كات بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له گوتارێكدا، كه ئه‌مڕۆ 8ی ئازار/ مارسی 2021 پێشكه‌شكی كرد، داوای گفتوگۆیه‌كی قووڵی نیشتمانی ده‌كات له‌سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان بۆ رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر به‌غدا و رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكه بۆ ئه‌وه بێت چاره‌سه‌ری ریشه‌یی ته‌واوی كێشه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێ.
مسته‌فا كازمی له واته‌ره‌كه‌یدا گوتی: "سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان، په‌یامی گه‌لی عێراقه و به هه‌موو گه‌لانی جیهانی گه‌یاند، كه گه‌لێك خاوه‌نی مێژوو و ژیاره، له‌ده‌ست گه‌لێك شه‌ڕ ناڵاندوویانه، خوێنێكی زۆریان رشتووه، په‌یامه‌كه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك بوو".
گوتیشی: "داوا له هێز و حزبه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌م، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان له‌به‌رچاو بگرن و له زمانی توند و گرژییه سیاسییه‌كانی دوور بكه‌ونه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دیاریكراودا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بده‌ین و ده‌رفه‌تی متمانه‌ی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می دیموكراتی به‌گه‌له‌كه‌مان بده‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ "گفتوگۆی نیشتمانی" بانگهێشت ده‌كه‌م، له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی، بۆئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كۆتایی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت به‌نیازی رێكخستنی گفتوگۆی ستراتیژییه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی، تا ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی شه‌ڕ له‌سه‌ر خاكی عێراق بدۆزێته‌وه، به‌پێی رێككاری ته‌كنیكی و ماوه‌ی دیاریكراو له‌سه‌ری رێكده‌كه‌وین، له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، كازمی داوای له دراوسێكانی عێراق كرد، هاوكاری و ئاشتی په‌یڕه‌و بكه‌ن، شه‌ڕ و ململانێ له ناوچه‌كه دووربخه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی مێژووی هاوبه‌شمان گرژییه‌كان خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌مان ناكات.
كازمی روونیكرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووین، كه عێراق تێگه‌یشتنی بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ژماره‌یه‌ك وڵات هه‌یه، له‌كاتێكدا ئاماده‌یی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پڕۆژه‌ی چاكسازی ئابووری هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی توانیمان به‌سه‌ر قه‌یرانی ئابووریدا سه‌ربكه‌وین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد، حكومه‌ت له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانیه‌وه، هه‌وڵی بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی داوه، بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه پێگه‌ی سرووستی خۆمان و قورسایی هه‌رێمی بگه‌ڕێنینه‌وه، له‌و بواره‌ش هه‌نگاوی باشمان ناوه و سه‌ردانه‌كه‌ی پاپاش پشتیوانییه‌كی به‌هێزه بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه.
روونیشیكرده‌وه، عێراق نایه‌وێت ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی وڵاتان، بنه‌مای هاوكاری و برایه‌تی، تاكه شته كه گه‌لی عێراق قبووڵی بكات، عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، رۆڵێكی كارای له گفتوگۆی ئه‌و قه‌یرانه هه‌بێت.
كازمی جه‌ختی كرده‌وه، به‌ناوی هه‌موو عێراقییه‌كانه‌وه، سوپاسی قه‌داسه‌تی پاپا ده‌كه‌م، كه عێراق و گه‌له‌كه‌ی خۆش‌ویست، ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌و گه‌له‌ی هه‌ستپێكرد به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م، كه به‌شدارییان له سه‌ركه‌وتنی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس كرد.