لاپۆرتا یه‌كه‌مین كاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به به‌لاش
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی نوێی بارسێلۆنا یه‌كه‌مین كاری له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو پێشكه‌شكردنی دیارییه‌كه به لیۆنێل مێسی.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 ئاداری 2021 ئاشكرای كردووه كه لاپۆرتا ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ به بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بگوازێته‌وه كه تێیدا ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی هه‌یه.
ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2011 له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به به‌های 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر سیتی، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینگلیزییه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت و ده‌توانێت به بێبه‌رامبه‌ر ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه جێبهێڵێت، ئه‌گوێرۆ ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكانه‌وه ته‌نیا 6 یاری له پرێمه‌رلیگ كردووه و هیچ گۆڵێكی نه‌كردووه، به‌ڵام به تۆماركرنی 256 گۆڵ گۆڵكاری مێژوویی ئه‌و یانه‌یه.