لاپۆرتا له یه‌كه‌مین رۆژی بڕیاری دا ئه‌م 3 گۆڕانكارییه بكات
دوای ئه‌وه‌ی خوان لاپۆرتا بۆ دووه‌مجار به زۆرترین ده‌نگی به سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ڵبژێردرا، بڕیاری داوه ئه‌م 3 گۆڕانكارییه بكاته ده‌ستپێكی كاره‌كانی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 ئاداری 2021 له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: لاپۆرتا 3 گۆڕانكاری ده‌كات و له‌به‌رده‌م 4 گرفتی گه‌وره‌ش دایه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: لاپۆرتا ده‌یه‌وێت جۆردی كڕۆیفی ته‌مه‌ن 47 ساڵ كوڕی ئه‌فسانه‌ی پێشووی هۆڵه‌ندی یوهاین كڕۆیف بكاته به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه، به‌وپێیه‌ی جۆردی پێشتر وه‌كو یاریزان و راهێنه‌ر له تیپه‌كانی بارسێلۆنا كاری كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه لاپۆرتا ده‌یه‌وێت كارلێس پیۆڵ و ڤیكتۆر ڤاڵدێز بگه‌ڕێنێته‌وه و یانه‌كه و بیانكاته ده‌سته‌ی كارگێری بارسێلۆنا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانی لاپۆرتا گواستنه‌وه‌ی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆیه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی مێسی پێخۆش بكات.
هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌م لاپۆرتا
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته‌ی له لایه‌ن رۆژنامه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لاپۆرتا له‌به‌رده‌م چه‌ند كێشه و سه‌ركێشییه‌ك دایه، دیارترینیان نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسییه، له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی دیكه بۆ باشتركردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی یانه‌كه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی بارسێلۆنا و پشتبه‌ستن به یاریزنانی ئه‌كادیمیای لاماسیا.
خوان لاپۆرتا دوای 11 ساڵ جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنا و پێشتر وه‌كو سه‌رۆكی یانه‌كه سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه برده‌وه.