وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکى ژمارەیەك زانکۆ رادەگەێنێت

دوا كات بۆ پیشكه‌شكردنی (CV)ـیه‌كان و پوخته‌ی راژه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ رێکەوتى 2021/3/16 دەبێت
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی گۆڕانكاریكردن له‌ پۆستی سه‌رۆكی 6 زانكۆی كوردستانی راگه‌یاند و داواشی له‌ ئاره‌زوومه‌ندان كرد، هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانی بۆ خۆكاندیدكردنی بۆ ئه‌و پۆستانه‌ تێدایه‌، با (CV)ـیه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی بۆ ئه‌و پۆستانه‌ دیاریكردووه‌ و ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوویان هه‌یه‌، ده‌توانن له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا خۆیان تۆمار بكه‌ن و رۆژی سێشه‌ممه‌ رێکەوتى 2021/3/16وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی (CV)ـیه‌كان و پوخته‌ی راژه‌ دیاریكراوه‌.

راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى (6) زانکۆ و سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان رادەگەێنێت، هەر کەسێك ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V)  و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت .

پۆستەکان:

1- سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر

2- سەرۆکى زانکۆى سۆران

3- سەرۆکى زانکۆى هەولێرى پزیشکى

4- سەرۆکى زانکۆى دهۆك

5- سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆك

6- سەرۆکى زانکۆى زاخۆ

7- سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان.

مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:

1- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

2- نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

3- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان:

1- هەڵگری بڕوانامەی بۆرد یان دکتۆرا یان هاوتاکەی بێت لەیەکێك لە بوارە پسپۆڕیە پزیشکییەکان.

2- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:

ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات، بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە له‌ پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لەبەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

* دوایین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى راژە کۆتایی دەوامى رێکەوتى رۆژی سێشه‌ممه‌، 2021/3/16 دەبێت.

* پێویستە پوختەى راژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.

* هەر بەڕێزێك ئارەزوى هەیە و مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە رێگەى ئەم ئیمیلە ([email protected]) بنێرێت.

8ی ئازار 2021

H.B