له برۆكسل بۆ رێگری له ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی پۆلیس به جلی مه‌ده‌نییه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له برۆكسل، پۆلیس به هاوكاری نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی شاره‌كه، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پۆلیسی راسپارد به جلی مه‌ده‌نییه‌وه به‌دواداچوون بۆ پرسی گێچه‌ڵی سێكسی له شه‌قامه‌كانی شاره‌كه بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر، هه‌ر كه‌سێك گێچه‌ڵی سێكسی بكات، ره‌نگه (50 - 1000) یۆرۆ سزای دارایی بدرێت و بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌ند بكرێت. ئامانجی ئه‌و هه‌وڵه‌ش، سه‌لامه‌تی و پاراستنی كچانی شاره‌كه‌یه له‌و گێچه‌ڵه به‌رده‌وامانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
وه‌زیری دادی به‌لجیكا، فنسنت ڤان كویكنبۆرن، رایگه‌یاند، له هه‌ندێك شوێندا له سه‌دا 80ی ژنان نا‌وێرن پێیاندا گوزه‌ر بكه‌ن له ترسی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی، ئێمه ده‌مانه‌وێت ژنان و كچان دڵنیا بنه‌وه له‌وه‌ی به‌ده‌میانه‌وه ده‌چین هه‌ر كاتێك پێویستیان به یارمه‌تی بێت.
له 2019دا، 71 ئافره‌ت رایانگه‌یاندبوو، گێچه‌ڵی سێكسیان پێكراوه. زۆربه‌ی قوربانییه‌كان سكاڵا تۆمار ناكه‌ن، چونكه قورسه ناسنامه‌ی تاوانباره‌كان بناسرێته‌وه.
وه‌زیری داد روونیكرده‌وه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌ستیاردا ده‌ورییه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه و هه‌فتانه سه‌ردانی ئه‌و ناوچه هه‌ستیارانه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی ژیانی رۆژانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان بكه‌ن.
ئه‌م رێوشوێنانه دوای ئه‌وه دێن، كه ژنێك سكاڵای تۆمار كرد و رایگه‌یاند، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ، له پاركێكی گشتیی برۆكسل ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌و ئافره‌ته راشیگه‌یاندووه، پۆلیس ده‌زانن مانگانه چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و تاوانی سێكسی دژ به ژنان له پاركه گشتییه‌كاندا ده‌كرێت. به‌ڵام زۆربه‌ی ژنان سكاڵا تۆمار ناكه‌ن.