شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ورده‌كاری له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا راده‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی ورده‌كاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ناوچه‌ی كازمیه‌ی شاری به‌غدای ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكی ده‌ستیه‌وه بووه و له‌ناو زبڵدانێكی نزیك له پردی ئه‌ئیمه ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه 8 هاووڵاتی بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، راسته‌وخۆ دوای ته‌قینه‌وه‌كه تیمێكی هێزی تایبه‌ت ده‌ستی به پشكنینی و لێكۆڵینه‌وه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كردووه و تا ئێستاش زیاره‌تكاران له رێوڕه‌سمی یادی (شه‌هیدكردنی ئیمام كازم) به‌رده‌وامن.
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌مشه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، له نزیك پردی ئه‌ئیمه له ناوچه‌ی كازمییه‌ی شاری به‌غدا، هێرش كرایه سه‌ر زیاره‌تكارانی ئیمام مو‌سا بن جه‌عفه‌ر له ناوچه‌ی كازمییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ی بۆمبی ده‌ستییه‌وه ئه‌نجامدراوه و راسته‌وخۆ هه‌ڵدراوه‌ته ناو زیاره‌تكاران، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه بكات.
میدیا عێراقییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌و هێرشه‌دا بوونه‌ته قوربانی و خه‌ڵكی به‌هانای برینداره‌كانه‌وه ده‌چن، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت ئاخۆ هیچ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه یان نا.
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه سومه‌رییه نیوز رایگه‌یاند، له‌و هێرشه‌دا 10 كه‌س بریندار بوونه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی كوژراوان بدات.
H.B