ماددەیەك پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق پەكدەخات

دووشەممەی داهاتوو پڕۆژە بودجە دەخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - ھەولێر

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق فەرمانی کردووە، دووشەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 بخرێتە بەرنامەی کارەوە. پەرلەمانتارێكیش رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە لە ماددەی 11 پەکی کەوتووە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، لەسەر بنەمای داواکاری یوسف ئەلکیلابی کە واژۆی 150 پەرلەمانتاری کۆکردووەتەوە، حەلبووسی فەرمانی کردووە دووشەمەی هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بخرێتە بەرنامەی کارەوە.

لە لایەکی دیکەوە شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاندبوو، پڕۆژەیاسای بودجە لە ماددەی 11 پەکی کەوتووە و کە پەیوەستە بە لایەنی کوتلە سیاسییەکان.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەدەدات، بە دوای دەقێکی جێگرەوە دەگەڕێن کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە لەبارەی رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی هەرێمی کوردستان رەوانە کرابوو.

روونیكردەوە، لایەنە کوردییەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی دانوستان لەسەر هەر ماددەیەکی دەستووری بکەن، کە مافی هەموو لایەک پارێزراو بکات.