حكومەتی ھەرێم دوو رۆژی وەك پشووی فەرمی راگەیاند

باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان
باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد پێنجشەمەی ئەم ھەفتەیە و یەكشەممە ھەفتەی داھاتوو لە سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت پشووی فەرمییە.

روونكراوەتەوە، رۆژی پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیە 11/3/2021، یادی رێككەوتنی 11ی ئازاری ساڵی 1970ـە، ھەروەھا یەكشەممەی داھاتوو 14ی ئازار یادی لە دایكبوونی بارزانی نەمرە.

بەپێی رۆژمێری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 لە مانگی ئادار چەند رۆژێك پشووە، بەڵام بەھۆی كۆرۆنا و دواكەوتنی دەوامی خوێندن، پشووەكانی ئەمساڵ لە ناوەندەكانی خوێندن گۆڕانكاری بەسەردادێت. 

راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری
راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری