به ده‌مامكی پلاستیكی چاره‌سه‌ری سووتان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
"مه‌رام"، دوای ئه‌وه‌ی له قوتابخانه دێته‌وه، ده‌مامكه پلاستیكییه‌كه‌ی داده‌نێت، كه له شێوه‌ی (3) ره‌هه‌ندی دروست كراوه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئاگركه‌وتنێكه‌وه له ساڵی رابردوو سووتاو و شێوه‌ی ده‌موچاوی تێكچوو، ناتوانێت به‌بێ ئه‌و ده‌مامكه بچێته ده‌ره‌وه، نه‌وه‌ك گاڵته‌ی پێبكرێت.
مه‌رام عه‌ماوی، كچێكی ته‌مه‌ن (8) ساڵه‌یه، مانگی ئاداری ساڵی رابردوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌یه‌ك له عه‌ززه ده‌موچاوی شێوا، رووداوه‌كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستانی (25) كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه، كه "مه‌رام" و دایكیشی له‌و بریندارانه‌ن.
رێكخراوی "پزیشكانی بێ‌سنوور"، كه به ده‌مامكی پلاستیكی (3) ره‌هه‌ندی چاره‌سه‌ری شێواوی ده‌موچاوی ئه‌و قوربانییانه‌ی كردووه، گوتی: "رووداوه‌كه بووته هۆی شێواندنی ده‌موچاوی (30) كه‌س".
ئیزدیهار (31) ساڵ، كه ئه‌ویش به‌هۆی رووداوه‌كه ده‌موچاوی شێواوه، گوتی: "له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م له بازاڕبووین، له‌ناكاو گوێمان له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بوو، دواتر ئاگرمان له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه بینی".
ئه‌و دایكه باس له‌وه ده‌كات، خێزانه‌كه‌ی دوای رووداوه‌كه رێگه‌یاننه‌داوه ده‌موچاوی خۆی ببینێت، بۆیه دوای (50) رۆژ له رووداوه‌كه، له نۆرینگه‌یه‌ك بۆچاره‌سه‌ری سووتاوییه‌كه‌ی له ئاوێنه‌وه شێوه‌ی خۆی بینیوه.
ئیزدیهار رۆژانه (16) كاتژمێر ده‌مامكه‌كه ده‌پۆشێت، كه له مادده‌ی سیلیكۆن درووستكراوه و یارمه‌تی چاره‌سه‌ربوونی ده‌موچاوی ده‌دات و گوتی: "دوای پۆشینی ده‌مامكه‌كه، هه‌ستمان باشبوونی سووتاوییه‌كه كردووه".
گوتیشی: "هه‌ر (3) كاتژمێر جارێك، بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر ده‌مامكه‌كه داده‌نێم، بۆ ئه‌وه‌ی نان بخۆم، یان هه‌ندێك پشوو به‌ده‌موچاوم بده‌م، هیوادارم دوای (2) تا (3) ساڵ به‌ته‌واوه‌تی ده‌موچاوم چاكببێته‌وه، هه‌ر وه‌ك پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاندم".
تیمێكی (7) كه‌سی له رێكخراوی "پزیشكانی بێ‌سنوور" كار له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كانی سووتان ده‌كه‌ن و به كۆمپیوته‌رێكی تایبه‌ت وێنه‌یان ده‌گرن، شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌موچاویان دیاری ده‌كه‌ن.
سویر جۆ، سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ری سرووشتی له رێكخراوی "پزیشكانی بێ‌سنوور" گوتی: "ده‌مامكه‌كه فشار له‌سه‌ر خانه‌كانی ماسولكه‌ی ده‌موچاو درووست ده‌كات و رێگری له‌گه‌شه‌سه‌ندی خانه‌كان ده‌كات و به‌ره‌به‌ره ده‌مووچاوی وه‌كو جارانی لێدێته‌وه".
هه‌رچه‌نده "مه‌رام" به‌هۆی پۆشینی ئه‌و ده‌مامكه‌وه هه‌ست به‌باشی ده‌كات، به‌ڵام گوتی: "نامه‌وێ به ده‌مامكه‌وه‌ش بچمه ده‌ره‌وه، ده‌ترسم خه‌ڵك قێزم لێبكه‌نه‌وه".
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
د.ی