پیاوێك گێچه‌ڵی سێكسی به منداڵێكی (10) ساڵه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه له كامیرای چاودێرییه‌وه تۆماركراوه، پیاوێكی ئاشكرا كرد، له باڵه‌خانه‌یه‌كی ناوچه‌ی "مه‌عادی"ی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، گێچه‌ڵی سێكسی به منداڵێكی (10) ساڵه ده‌كات، هه‌رچه‌نده پیاوه‌كه ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام كرده‌وه‌كه بووه‌ته هۆی توڕه‌بوونی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و وڵاته.
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، پیاوه‌كه منداڵه‌كه بۆ لای خۆی ده‌سووڕێنێته‌وه، سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی رابكێشێت، قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، دواتر سه‌یری ئه‌وه‌لا و ئه‌ولا ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی دڵنیاببێته‌وه، كه كه‌س دیار نییه، دواتر له منداڵه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه.
له تۆماری ڤیدیۆیه‌كه به روونی دیاره، كه پیاوه‌كه گێچه‌ڵی سێكسی به منداڵه‌كه ده‌كات و ده‌ست له له‌شی ده‌دات، له‌وكاته‌دا (2) ژن به‌دیارده‌كه‌ون و له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه ده‌بێته ده‌مه‌قاڵییان، به‌ڵام پیاوه‌كه به په‌له شوێنه‌كه جێده‌هێڵێت.
رووداوه‌كه دوێنێ دووشه‌ممه (8ی ئادار/ مارسی 2021) روویداوه و هێزه‌كانی پۆلیسی میسر له ناسینه‌وه‌ی پیاوه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوون و ده‌ستگیریان كردووه.
رۆژنامه‌ی "میسر ئه‌لیه‌وم" بڵاویكرده‌وه، "پیاوێك كه له نزیك ئه‌و باڵه‌خانه‌یه كار ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و منداڵه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی پێكراوه، له‌و منداڵانه‌یه، كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سواڵ ده‌كه‌ن".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و ژنه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له كارگه‌یه‌كی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه كار ده‌كات، بینیویه‌تی پیاوێك گێچه‌ڵی سێكسی به كچێكی بچووك ده‌كات، رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا پیاوه‌كه نكۆڵی كردووه، به‌ڵام ژنه‌كه به ده‌سته‌كانی ئاماژه به كامیرای چاودێری كردووه، بۆیه پیاوه‌كه به په‌له هه‌ڵاتووه.
گێچه‌ڵه سێكسییه‌كه توڕه‌بوونێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له میسر هه‌ڵمه‌تێكیان به هاشتاگی "گێچه‌ڵكاری منداڵان" ده‌ستپێكردووه، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوای توندترین سزا بۆ ئه‌و پیاوه ده‌كه‌ن، كه گێچه‌ڵه سێكسییه‌كه‌ی كردووه‌ته سه‌ر منداڵه‌كه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆشداری ده‌ده‌نه دایكان و باوكان، تا ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌ستخۆشی له‌و ژنه ده‌كه‌ن، كه رووبه‌ڕووی پیاوه گێچه‌ڵكاره‌كه ده‌بێته‌وه و ئازایانه گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له تویتێكدا ئاماژه به ئازایه‌تی ئه‌و ژنه كراوه و نووسراوه: "رۆژی جیهانی ژنان به پاڵه‌وانیه‌تی ژنێك كۆتایی هات، كه له ناو ملیۆنان پاڵه‌وانی دیكه له‌ناومان ده‌ژین، مرۆڤێكی ئازایه، به هه‌یبه‌ته، منداڵێكی له ده‌ست دڕنده‌یه‌ك رزگاركرد، په‌یامی هۆشداری بۆ هه‌موو ئه‌و دڕندانه نارد، كه له‌نێوانماندا ده‌ژین، خوایه منداڵه‌كانمان بپارێزی".
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
د.ی
حسبي الله ونعم الوكيل فيك#متحرش_الاطفال pic.twitter.com/nh1fVy9LiF
— R a n a | رنا (@ranaa_mh0sen) March 9, 2021