هاوپه‌یمانی فه‌تح بانگه‌وازه‌كه‌ی كازمی ره‌ت ده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
هاوپەیمانی فەتح، دەستپێشخەرییەکەی مسته‌فا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی نیشتمانی له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان رەتدەکاتەوە.
ئەبو میساق مەساری، سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێت سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان، بۆ نزیكبوونەوە لە چەند لایەنێك و راكێشانیان بۆ ناو پرۆسەی سیاسی له عێراق بەكاربهێنێت.
مەساری گوتیشی: لە راستیدا عێراق پێویستی بە گفتوگۆی نیشتمانی نییە، بەڵكو هەموو لایەنە سیاسییەكان لە پەیوەندیدان، هیچ دابڕانێكیش لە نێوان پێكهاتەكاندا نییە.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هات، دوێنێ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان به‌تایبه‌تیش گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له بانگه‌وازێكدا داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد، ده‌ست به گفتوگۆی نیشتمانی بكه‌ن.
هه‌ر دوای په‌یامه‌كه‌ی كازمیش، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كازمی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
H.B