باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌گوازرێته‌وه شوێنێكی دیكه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری داوه شوێنی باره‌گای فیدراسیۆنه‌كه كه كه‌وتۆته ژێر په‌یژه‌كانی یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری بۆ شوێنێكی دیكه بگوازنه‌وه، له‌م پێناوه‌یشدا له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی فیدراسیۆنه‌كه‌دا شوێنێكیان پێشنیاز كرد، به‌ڵام به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی پێشنیاز كرا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و ناكۆكی له نێوان ئه‌ندامه‌كان دروست بوو.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك و سكرتێر و 3 ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان گۆڕدران، ئه‌و ستافه نوێیه‌ی شوێنی ئه‌وانی گرتووه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێت باره‌گای فیدراسیۆنه‌كه بگۆڕن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، تاریق عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و سیروان سه‌لمانی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان پێداگیری ده‌كه‌ن كه شوێنی باره‌گای فیدراسیۆنه‌كه بۆ نێو (پرۆژه‌ی گۆڵ) بگوازنه‌وه كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگای موسڵ.
پرۆژه‌ی گۆڵ كه له یاریگایه‌ك پێكهاتووه و له لایه‌ن فیفا دروستكراوه و تایبه‌ته به فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ـ لقی هه‌ولێر كه تێیدا تاریق عه‌بدولڕه‌حمان له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی ئه‌و شوێنه‌یه، جگه له‌وه‌ش باره‌گای سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی عێراقی لقی هه‌ولێره كه سیروان سه‌لمان خۆی سه‌رۆك و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و شوێنه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له دوایین كۆبوونه‌وه‌دا گواستنه‌وه‌ی باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بۆ نێو پرۆژه‌ی گۆڵ خرایه سه‌ر مێزی گفتووگۆی ئه‌ندامه‌كان، ستافه نوێیه‌كه ده‌نگیان بۆ دا، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانی دیكه ده‌نگیان بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌دا و خۆیان یه‌كلایی نه‌كرده‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌یان له چاوه‌ڕوانی هێشته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موویان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی باره‌گای فیدراسیۆنه‌كه بگوازنه‌وه، گوتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له‌و شوێنه نامێنێت.
له باره‌ی پرۆژه‌ی گۆڵ، هادی كه‌ریم به كوردستان24ـی گوت: من و به‌شێك له ئه‌ندامه‌كان هێشتا ئه‌و شوێنه‌مان نه‌بینیوه، ده‌چین سه‌یری ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر گونجاو بێت ئێمه‌ش رازی ده‌بین و باره‌گایه‌كه‌مان بۆ نێو پرۆژه‌ی گۆڵ ده‌گوازینه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی باره‌گای فیدراسیۆنه‌كه بۆ نێو پرۆژه‌ی گۆڵ سه‌رنه‌گرێت، ئه‌وان ناچارن خانوویه‌ك بۆ باره‌گای فیدراسیۆنه‌كه به كرێ بگرن.