ناتۆ: لە عێراق رۆڵی ھێزەكانی ئەمەریكا ناگێڕین

"لەسەر مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق بەردەوام دەبین"
ناتۆ لە عێراق
ناتۆ لە عێراق

K24 - ھەولێر

 ناتۆ رەتیدەکاتەوە رۆڵی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بگێڕێت و جەختیكردەوە حكومەتی عێراق بە فەرمی داوای زیادكردنی ھێزی ناتۆی كردووە.

پیێر ئۆڵسن فەرماندەی نێردەی هێزەکانی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق رایگەیاند، ناتۆ لەسەر مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق بەردەوام دەبێت، بەڵام رۆڵی هێزەکانی ئەمەریکا ناگێڕێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بە فەرمی داوای زیادکردنی هێزەکانی ناتۆی کردووە.

ئۆڵسن، راشیگەیاند، 300 سەربازی ناتۆ لە عێراق هەیە و هێزێکی شەڕکەر نین و هیچ زانیارییەکیشی بە هێزەکانی عێراق نەداوە، لەبارەی چەکدارانی داعشەوە.