پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن ساڵانه پشكنینی شێرپه‌نجه بۆ سییه‌كانیان بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی پزیشكی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریكی رێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه مێژوویه‌كیان له جگه‌ره‌كێشان هه‌یه، ساڵانه پشكنینی شێرپه‌نجه بۆ سییه‌كانیان بكه‌ن، پسپۆڕان پێیانوایه ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كرێت، كه (15) ساڵه وازیان له‌جگه‌ره‌ێشان هێناوه.
رێنماییه‌كه له‌لایه‌ن "تیمی خزمه‌تگوزاری خۆپارێزی ئه‌مه‌ریكی"یه‌وه ده‌ركراوه، كه تێمێكی سه‌ربه‌خۆن، له (16) پزیشك و زانا پێكهاتوون، كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توێژینه‌وه خۆپارێزییه‌كان و ده‌رمان ده‌كه‌ن و به فراوانی پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان به خۆڕایی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئاماژه‌یان به‌وه كرد، "فراوانكردنی پشكنینه‌كان رووحی زۆر كه‌س رزگار ده‌كات".
لیژنه‌كه ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی پێسپێردراوه، كه ئه‌و نه‌خۆشییه (135) هه‌زار كه‌سی له ساڵی رابردوو له ئه‌مه‌ریكا كوشتووه، له وتارێكدا له ماڵپه‌ڕی گۆڤاری "كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی" بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی مێژوویه‌كیان له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌كێشان هه‌یه، پشكنینی تیشكی (CT) له ته‌مه‌نی (50) ساڵی ئه‌نجام بده‌ن، یان ده‌كرێت (5) ساڵ زووتریش ئه‌و پشكنینه بكه‌ن.
رێنماییه‌كان ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان (50 تا 80) ساڵییه، كه بۆ ماوه‌ی (20) ساڵ به‌رده‌وام جگه‌ره ده‌كێشن و ئێستاش به‌رده‌وام، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه له ماوه‌ی (15) ساڵی رابردوو وازیان له جگه‌ره‌كێشان هێناوه.
به پێی رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" رێژه‌ی مانه‌وه له ژیان له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ته‌نیا (5) ساڵه، به‌ڵام رێژه‌كه زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌كێشان زووتر پشكنین بۆ سییه‌كانیان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی