قادر ئەسعەد لە یادی راپەڕین "سڵاو هەولێر" بڵاودەكاتەوە

لە 11ی ئازار ئەم بەرھەمە پێشكەش بە ھەولێر دەكەم
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

هونەرمەندی دیاری كورد قادر ئەسعەد، لە تازەترین كاری هونەریدا گۆرانییەك بۆ شاری هەولێر دەڵێت و لە یادی راپەڕینی 1991 و ئازادكردنی شاری ھەولێر گۆرانیەكە بڵاودەكاتەوە.

هونەرمەند قادر ئەسعەد، بە كوردستان24ی راگەیاند: " (سڵاو هەولێر) نوێترین كاری هونەریمە كە گۆرانییەكی تایبەتە بە شاری هەولێری خۆشەویست، مەبەستم بوو بۆ 11ی ئادار ساڵیادی ئازادكردنی هەولێر ئەم بەرهەمەم بكەمە دیاری بۆ شاری قەڵاومنارە".

ئەوەشكرد، ئاواز و تێکستی گۆرانیەكە هی خۆیەتی و هەر لە ستۆدیۆ تایبەتەكەی خۆشی كاری تۆماركردنی كردووە. كاری دابەشكردنی و ئامادەكردن لەلایەن ئازاد شەمسەدین، میكس و ماستێرینگ لە كوفی ستۆدیۆ، كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی ڤیدیۆكلیپی گۆرانیەكە لەلایەن محەمەد دەرگەڵەیی و سەردار ستار ئامادەكراوە.