كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و بارینی نمە بارا.