دیزاینەرێک گۆڕانگاری لە شێوازی دیزاینی جل و بەرگی کوردی دەکات

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

رۆژی 10ی ئادار بە رۆژی جل و بەرگی كوردی دیاركراوە، لەو رۆژەدا بەشێكی زۆر لە ھاووڵاتیانی كوردستانی جل و بەرگی كوردی لەبەر دەكەن. بەرگدورێكی پیاوان دەڵێ گۆڕانكاریەكی وا لە جل و بەرگی پیاوان نەكراوە و تەنیا جۆر قوماشەكان دەگۆردرێ. خانمە دیزاینیەرێكی كوردیش بە تێكەڵكردنی چەند جۆرە دیزاینێكی كوردی و ئەوروپی چەند گۆڕانكاری كردووە، بەڵام لەو بڕوایەدایە نابێ جل و بەرگی كوردی تێكبدرێت.