"ئێران به نهێنی نەوت هه‌نارده‌ی چین دەكات"
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی بلومبێرگ، شەش سەرچاوە لە كەرتی نەوت كە نەیانویستووە ناویان بڵاوبكرێته‌وه، ئاشكرایانكردووه "ئێران بە نھێنی بڕێكی زۆری نەوتی خاوی بار كردووەتە چین و بەمه‌ش په‌كین بووەتە گەورەترین كڕیاری نەوتی ئێران لە چەند مانگی رابردوودا".
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشداوە: "چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به پاڵاوتنی نه‌وتەكه سه‌ر به حكومەتی ھیندستانن، به‌رهه‌مهێنانی نەوتی ئێرانیان زیادكردووە، بۆ ئەوەی ھاوردەی بكەن، هه‌روه‌ها لەو بڕوایەدان، ئەمەریكا بەمزووانە سزاكانی سەر كه‌رتی نەوتی ئێران سووكدەكاتەوە".