ئه‌و دیمه‌ن و وێنانه‌ی بارسێلۆنا كه له بیر ناكرێن
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆ دووه‌مین وه‌رز له‌سه‌ر یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه و بۆ 24ـه‌مین جار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی لالیگا، به‌مه‌یش له ماوه‌ی 9 وه‌رزی رابردوو تیپه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 7 جار بۆته پاڵه‌وان.
ئێواره‌ی دوێنێ یاریزنانی بارسێلۆنا به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت كه به گه‌وره‌یی دروشمی بوون به پاڵه‌وانی لالیگای له‌سه‌ر نووسرابوو به نێو شه‌قامه‌كانی شاری بارسێلۆنادا سوڕانه‌وه و ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی ناوناوه‌كه‌یان له نێوئاپۆڕای هانده‌رانیان گێرا.