مامۆستایه‌كی زانكۆی ئوستڕاڵی: ئێران ده‌یویست وه‌ك سیخوڕ به‌كارمبهێنێت
K24 - هه‌ولێر:
كایلی مور گیلبرێت، مامۆستای زانكۆ له ئوستڕاڵیا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئێران (2) ساڵ به تۆمه‌تی سیخوڕی زیندانی كردم، هه‌وڵیان ده‌دا به‌رامبه‌ر ئازادكردنم سیخوڕییان بۆ بكه‌م.
گیلبرێت، شاره‌زا له‌كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی دوای ئازادكردنی گوتی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران چه‌ندین جار داوایان لێكردم سیخوڕییان بۆ بكه‌م".
گوتیشی: "بۆم ده‌ركه‌وت هۆكاری دواكه‌وتنی دانووستانیان له‌گه‌ڵ ئوستڕاڵیا، بۆ ئه‌وه بوو تا وه‌ك سیخوڕ به‌كارمبهێنن، ده‌یانویست بۆ ئه‌وان كار بكه‌م".
گیلبرێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌كاتی زیندانیكردنم، رووبه‌ڕووی لێدان بوومه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی (7) مانگ له زیندانی تاكه‌كه‌سی ئه‌شكه‌نده‌ی ده‌روونییان ده‌دام.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ستم به ئازاری جه‌سته‌م ده‌كرد و تووشی تاسانی ده‌روونیش بووم، به‌هۆی ئه‌و زیندانه‌ی بچووكه‌ی كه "دوو مه‌تر به دوو مه‌تر" بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی تێدابێت، ته‌نانه‌ت توالێتیشی لێ نه‌بوو.
گیلبرێت، روونیكرده‌وه، داڕووخاو بووم و بیرم له خۆكوشتن ده‌كرده‌وه، پێموابوو ئه‌گه‌ر رۆژێكی زیاتر له‌و زیندانه بمێنمه‌وه، كۆتاییمه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رۆیشتی كات، زیندوومامه‌وه.
له‌به‌ر بێده‌نگبوونی، حكومه‌تی ئوستڕاڵیا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بوویه‌وه، به‌ڵام به نهێنی خه‌ریكی دانووستان بوون.
گیلبرێت روونیشكرده‌وه، گرنگی به كه‌یسه‌كه‌م نه‌درا، ئه‌گه‌ر ئازاره‌كانم ئاشكرابووایه، به (10) ساڵ زیندانی سزا نه‌ده‌درام.
ئاشكراشی كرد، ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستیم بابه‌ته گرنگه‌كه‌یه، كه زیاتر له بابه‌تی زیندانیكردنه‌كه‌م گرنگی پێدرا.
كایلی مور گیلبرێت، مامۆستای زانكۆ له ئوستڕاڵیا، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له ساڵی (2018) به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیركرا و به (10) ساڵ زیندانی سزایان دا، دوای ئه‌وه‌ی له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌شداری له كۆنگره‌یه‌كی زانستی كرد.
گیلبرێت به رێككه‌وتنێك ئازاد كرا، به‌رامبه‌ر به ئازادكردنی (3) كه‌سی ئێرانی، كه گومانی هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند دیپلۆماتكارێكی ئیسرائیلییان له‌سه‌ر بووه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی