پاپای ڤاتیكان: په‌یامی برایه‌تی له هه‌ولێره‌وه هات و سوپاسی گه‌لی كورد ده‌كه‌م

K24 – هه‌ولێر:
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، رایگه‌یاند، "په‌یامی برایه‌تی له‌و دوو مه‌راسیمه‌وه هات، كه یه‌كێكیان مه‌راسیمی به‌غدا بوو به گوێره‌ی نه‌ریتی كلدانی و دووه‌میان مه‌راسیمی هه‌ولێر بوو، ئه‌و شاره‌ی تێیدا سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاته‌كان و گه‌ل پێشوازیان لێكردم".
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوای گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق، پاپا له ڤاتیكان له دیدارێكی گشتیدا باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پاپا سوپاسگوزاری خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و پاتریارك و ئه‌سقۆفه‌كانی عێراق و سه‌رجه‌م پیاوانی ئاینی و ده‌سه‌ڵاته ئاینییه‌كان به تایبه‌تی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی.
سه‌باره‌ت به پێشوازییه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستانیش سایتی ره‌سمی ڤاتیكان له زاری پاپا فرانسیسه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌و دیداره‌دا پاپا وتویه‌تی: "په‌یامی برایه‌تی له‌و دوو مه‌راسیمه‌وه هات، كه یه‌كێكیان مه‌راسیمی به‌غدا بوو به گوێره‌ی نه‌ریتی كلدانی و دووه‌میان مه‌راسیمی هه‌ولێر بوو، ئه‌و شاره‌ی تێیدا سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاته‌كان و گه‌ل پێشوازیان لێكردم".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له هه‌ژماری عه‌ره‌بی پاپا فرانسیس، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پاپا چه‌ند تویتێكی كردووه و تێیدا سووپاسی هه‌رێمی كوردستانی كردووه بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی لێی كراوه.
پاپا له جریوه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: "په‌یامی برایه‌تی له هه‌ولێره‌وه هات، كه تێیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی و ده‌سه‌ڵاته‌كان و گه‌ل پێشوازیان لێكردم و جارێكی دیكه سوپاسی گه‌لی كورد ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیان كردم".
سه‌رچاوه: vaticannews و تویته‌ری پاپا فرانسیس به زمانی عه‌ره‌بی.