به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌نجینه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 3 هه‌زار و 200 ساڵی له ئه‌ڵمانیا دۆزرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌ڵمانییه‌كان، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌نجینه‌یه‌ك له‌و وڵاته دۆزرایه‌وه كه ته‌مه‌نی بۆ 3 هه‌زار و 200 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
راپۆرتێكی تۆڕی میدیایی (دویتچه ڤێله) باس له‌و رووداوه ده‌كات و ئاشكراكردنی گه‌نجینه‌یه‌كی شوێنه‌واری بڵاوكرده‌وه، كه خێزانێكی ئه‌ڵمانی به رێكه‌وت دۆزیویانه‌ته‌وه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، به‌هۆی رێكاره‌كانی كۆرۆنا ئه‌و خێزانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌و خانووه ماونه‌ته‌وه، كه گه‌نجینه‌كه‌ی تێدا بووه.
ئه‌و تۆڕه میدیاییه باسی ئه‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی ئه‌و خێزانه له ناوچه‌ی "نۆردگیر میرسلیبین" له نزیك شاری "مه‌گدیبۆرگ"ی ئه‌ڵمانی له‌به‌ر مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌و خانووه به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، بریاریدا مه‌له‌وانگه‌یه‌كی بچووك بۆ منداڵه‌كانی دروست بكات، به‌ڵام كاتێك چاڵی مه‌له‌وانگه‌كه‌ی لێدا، به‌و گه‌نجینه به‌هاداره گه‌یشت.
له‌ناو ئه‌و گه‌نجینه‌یه به‌جێماوی شمشێر، رم و كه‌للـه سه‌ری تێدابووه، كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می برۆنزی ده‌گه‌ڕێته‌وه و پیشبینی ده‌كرێت، هی 3 هه‌زار و 200 ساڵ به‌ر له ئێستا بێت.
سۆزانا فریدریچ، له نووسینگه‌ی پاراستنی شوێنه‌واره‌كان له ویلایه‌تی ساكسۆنیا رایگه‌یاند، "ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكیشه، ئێمه له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی ناچاریی هاووڵاتییان زۆر شوینه‌واری به‌هادارمان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش كه‌سێكی دیكه له‌كاتی چاككردنه‌وه‌ی جۆلانه‌ی منداڵه‌كه‌ی گوڵێكی كانزایی یه‌خه‌ی ئافره‌تانی دۆزیوه‌ته‌وه، كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
سۆزانا گوتیشی: "دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه یه‌كێكن له خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، كه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه بزانین، كه ته‌مه‌نیان بۆ سه‌دان و هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه".
H.B