باران بارین دەستپێدەکات و خێرایی با زیاد دەکات
K24- هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەرێمى کوردستان هەر لە ژێر کاریگەرى ئەو شەپۆلە باران بارینە دەبێت کە ئێستا رووى لە ناوچەکەمان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ خێراى با زیاد دەکات لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکووک بەجۆرێک هەندێ کات دەگاتە سەرووى 40 کم لە کاتژمێرێکدا. هەروەها، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزو خۆڵ هەیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 5-7 پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە و لە کاتەکانى ئێوارەدا باران بارین کۆتاى دێت تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە.
کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان: