پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد کە دەیویست هاوسەرەکەی بکوژێت
K24 - ههولێر:
رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشهممه 11ی ئازار/ مارسی 2021، بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، ئاگادارکرایەوە كە هاووڵاتییەك لە گەڕەكی هەولێری نوێ دەیەوێت هاوسەری خۆی بكوژێت، لەهەمان کات چووبووە ناو قوتابخانەیەك و هەڕەشەی كوشتنی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكەش كردبوو.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانییان تۆمەتبارەكە بە ناوی (گ. ع. م) دەستگیر بكەن.
گوتهبێژی پۆلیس ئاماژهی بهوهشكرد، تۆمەتباری ناوبراو، بە چەك رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس ببووەوە، بەڵام هەر زوو قۆڵبەستیان كرد، لە كاتی دەستگیركردنیشی دەست بەسەر دەمانچەیەك و مەخزەنێك و كلاشنیكۆفێك و هەروەها سێ مەخزەن و 83 فیشەكدا گیرا.
رائید هۆگر ئهوهشی خستهڕوو، تۆمەتبارەكە و چەكەكان و فیشەكەكانیش رادەستی بنكەی پۆلیسی راپەڕین كران بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكە.