جیهانبینی رژێمی توركیا
به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌موو به‌رهه‌مێکی کشتووکاڵیی زه‌وییه‌که‌یه‌تی. تێگه‌یشتنێکی ڕۆشنبیرانه‌ی کوردانه بۆ دوژمنانمان بناغه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م تیۆرییه داده‌نێت. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که به‌شێک له هاووڵاتییانی کورد، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژارده‌ی ڕۆشنبیران، پێیانوایه، که ناکرێت هه‌موو هاووڵاتییانی دوژمنه‌کانمان به یه‌ک چاو ته‌ماشا بکه‌ین. ئه‌مه ڕاست و دروسته و هیچ جێگای لێدوان نییه له‌سه‌ری. "به‌ڵام"، له‌م باسه‌دا ئه‌وه‌یه، که ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌میی هاووڵاتییانی دوژمنان، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ن، که مرۆڤدۆستانه بیر له کورد و کوردستان ده‌که‌نه‌وه.
مێژوو سه‌لماندوویه‌تی، که له‌وه‌ته‌ی کورد ده‌سته‌ڵاتی له‌ده‌ست داوه و خاکه‌که‌ی داگیرکراوه، هیچ گۆڕانکارییه‌ک به‌سه‌ر سیاسه‌تی سه‌رکووتکردن و له‌ناوبردن و بوون بۆ دانه‌نان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دوژمنه‌وه نه‌هاتووه. هیچ پێویست ناکات زۆر دوور بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو، لێ ته‌ماشای دوو سه‌د ساڵه‌ی ڕابووردی ئه‌م دوژمنانه بکه‌ن و ببینن، ئاخۆ به تۆزقاڵ چییه گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا هاتووه؟ ئه‌وانه‌شی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌به‌ن ڕێگاوه، منداڵانی هاووڵاتییانی دوژمنن. دیسان دوور ناگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئێستا سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زیر، ئه‌ندام په‌رله‌مان، سه‌رله‌شکر، سه‌رباز، پۆلیس ته‌نانه‌ت مامۆستا و دکتۆریش، هه‌موو ئه‌مانه له شه‌ست بۆ حه‌فتا ساڵی ڕابوورددا منداڵانی باخچه‌ی ساوایه‌ک بوون، که پێکه‌وه ده‌شێت له‌گه‌ڵ چه‌ندیین هاووڵاتیی کورد گه‌مه‌یان کردبێت. لێ هه‌نووکه به وێنه‌ی باب و باپیره فاشییه‌کانیان به‌رانبه‌ر به کورد فاشیین.
ئه‌و پووله‌ی له ڕێککه‌وتی 07.03.2021 دا له هه‌ولێری پایته‌خت پێشکه‌شی پاپا فرانسیس کرا، ڕاستییه‌که وه‌ک ڕووناکیی، وه‌ک تیشکی خۆی، وه‌ک هه‌وا، وه‌ک خاک، وه‌ک ئاو. کاتێکیش قسه له‌سه‌ر ڕاستیی ده‌کرێت، ئه‌وه‌ی پیاوی بچووک له به‌رانبه‌ریدا پێیده‌کرێت، ته‌نها بریتییه له تێسره‌واندن و له‌ناوبردن و سووکایه‌تییپێکردن. کاین Kain له به‌رانبه‌ر ئابلدا Abel "قابیل له به‌رانبه‌ر هابیلدا"، بێجگه له کووشتنی هیچی تری پێنه‌کرا، ئه‌سینا به‌رانبه‌ر سوکرات، فاشیسته‌کانی ئه‌مێریکا به‌رانبه‌ر ئابراهه‌م لینکۆلن، ڕۆمه‌کان به‌رانبه‌ر به "عیسا" و ...هتد. لێ دواجار سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ ڕاستییه. فاشیسته‌کان هه‌ڵگری هه‌ر پێناسێک بن، دواجار له دۆڕان زیاتر هیچی تریان بۆ نامێنێته‌وه.
ڕه‌گی فاشیزم وا له‌ناو شێواندنی حه‌ز و ویسته بیۆلۆگییه‌کانی مرۆڤدا، که له ڕێگای کو‌لتوور و په‌روه‌رده‌وه سه‌رکووتده‌کرێن و ده‌شاردرێنه‌وه. هه‌ربۆیه من خودی خۆم سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، که فاشیستبوون به‌شێکه له سروشتی هاووڵاتییانی دوژمنان. چونکه وه‌ک گێنه نه‌وه بۆ نه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه. هه‌ربۆیه ناکرێت فاشیزم وه‌ک ئیدیۆلۆگیی یان وه‌ک ڕه‌فتاری تاکه‌کان یان نه‌ته‌وه‌کان یاخوود هه‌ر ئیتنێکی سیاسیی گرووپه‌کان ته‌ماشا بکرێت.
تاک ده‌بێت له‌وه تێبگات، که فاشیزم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پارتێکی سیاسیی نییه، به‌ڵکوو تێگه‌یشتنی تاکه له شێوه‌یه‌ک ژیان و هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رانبه‌ر ژیان، جیهان و مرۆڤ. له پسیشۆئه‌نالیزه‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌فێکتێک (به‌ڕێوه‌چوونێکی به‌رگریی، کاریگه‌ریی هه‌ستێکی قوڵ) ده‌کرێت، که ناوده‌نرێت ئه‌فێکت ئه‌کویڤالێنت. له‌م ئه‌فێکتی به‌ڕێوه‌چوونی به‌رگرییه‌دا قسه له‌سه‌ر هه‌ستی ترسێک ده‌کرێت، که کاریگه‌ریی فیزیکیی ده‌خاته‌وه، بۆ نموونه خێرایی لێدانی دڵ و گرژیی ماسولکه‌کان و تووڕه‌بوون و ...هتد. منداڵانی دوژمنان، به‌شێوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن دایک و باوکانه‌وه په‌روه‌رده کراون، له‌لایه‌ن سیستێمێکه‌وه په‌روه‌رده کراون، که په‌روه‌رده‌کردنه‌که کردوونیه‌تیه که‌سانێکی نۆیرۆتیک، که‌سانێک که خاوه‌نی مۆدوسێکی (شێواز) ده‌روونیی ئه‌کویڤالێنت بن. ئه‌م منداڵانه له ڕێگای په‌روه‌رده‌یه‌کی هه‌ڵه‌وه، له سه‌ره‌تای گه‌شه‌ی منداڵییه‌وه، تووشی دابڕان له ڕیالیتێت ده‌بن. ئه‌م دابڕانه له زانستی ده‌روونناسییدا به سوسپێندیرن ناوده‌برێت. ئه‌م په‌روه‌رده‌یه منداڵ له ڕیالیتێت داده‌بڕێت و خه‌وشێکی پێده‌دات، که وه‌ک ڕیالیتێت تێیدا بژیی. دوژمنانی کورد هه‌ر له منداڵییه‌وه سیستێمێک فێریان ده‌کات، که کورد بوونی نییه، هه‌ر که‌س گووتی من کوردم، ئه‌وه دوژمنی تۆیه و ده‌بێت به تووندوتیژتریین شێوه به‌ره‌وڕووی بیته‌وه.
دیموکراتییه‌ت بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مێریکا، ده‌توانرێت بگووترێت، که دیارییه‌کی باڵایه، لێ بۆ جیهانی سێ و به‌تایبه‌ت بۆ کورد به‌ڵایه. چونکه ژیان له ئاشتیی و ئاوه‌دانییدا، پێویستی به ڕۆشنبیرییه، ئه‌وه‌شی ڕۆشنبیره تێده‌گات، که ناته‌واوییه‌ک له‌ودا هه‌یه، له که‌ڕاکته‌ریدا، له گفتووگۆیدا، له ته‌ندروستییدا ...هتد. هه‌یه. هه‌ربۆیه ئاماده‌یه بۆ خۆچاککردن و له به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی خۆیدا. لێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی که‌ڕاکته‌رێکی شێواوه، ئه‌وه‌ی سایکۆپاته، ئه‌وه‌ی نۆیرۆتیکه، هه‌رگیز گوێ به‌وه نا‌دات، که ئه‌و چییه، که کرداره‌کانی چه‌ند ئازار و زیان ده‌خاته‌وه. دیموکراتییه‌تیش پێویستی به سه‌رخانێکی ئه‌قڵانیی هه‌یه، پێویستی به ئالترویزم و مۆڕاڵ هه‌یه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌مکی مۆڕاڵ واتای خۆی له‌کیسداوه، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی خه‌ڵکانی که‌ڕاکته‌ر شێواو له پۆسته باڵاکاندا. لێ له خه‌می خه‌ڵکانی تردا بیت و مۆڕاڵت هه‌بێت، دوو پایه‌ی گه‌وره‌ی دیموکراتیین، که له سه‌رده‌می شیکردنه‌وه‌که‌ی ئیمانوێل کانته‌وه کاری پێده‌کرێت. دیسانه‌وه هه‌ر زۆر دوور نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو، ته‌نها له دوو سه‌د ساڵی ڕابوورده‌وه هه‌تا ئێستا چ دوژمنێکی کورد، چ هاووڵاتییه‌کی دوژمنی کورد "ئه‌وانه‌ی به‌شێکن له حکومه‌ت، ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی پارته‌کانن"، به ڕۆحێکی مرۆڤدۆستانه و دیموکراتییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کورد و کوردستاندا کردووه؟ مێژوو به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراوی ئه‌وه‌یه، که دوژمنانی کورد، خه‌ڵکانێکی نه‌خۆشن. کوردیش هه‌رگیز نابێت ڕێگا به‌وه بدات، که نه‌خۆشێک بڕیار له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و بدات.
کورد ده‌زانێت، که کێشه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا به دیموکراتییه‌ت چاره‌سه‌ر ناکرێت، چونکه دوژمنانمان خه‌ڵکانی نۆیرۆتیکن، خه‌ڵکانی نه‌خۆشن، سادیستن، سۆسیۆپاتن و سایکۆپاتن. کانت ده‌ڵێ، ئازابه و ئه‌قڵت به‌کاربهێنه. لێره‌دا کارکردن به ئه‌قڵ ئازایه‌تییه، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌موو کوردێک ئازا بێت و ئه‌قڵی به‌کاربهێنێت له‌به‌رانبه‌ر دوژمن‌دا. کاتێک دوژمن ده‌ڵێ، کورد و نه‌خشه‌که‌شیان ده‌خه‌مه ژێر پێمه‌وه، مانای ئه‌وه نییه، که ئێمه‌ش وه‌ک دوژمن نۆیرۆتیکانه کاردانه‌وه‌مان هه‌بێت، به‌ڵکوو به‌کارهێنانی ئه‌قڵ چه‌قی قورسایی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه. چونکه هێز له ئارامییدایه، هێز له ددان به‌خۆداگرتندایه. بۆ نموونه سکاڵایه‌کی نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی دوژمن، به‌های زۆر له‌وه زیاتره، که به تووڕه‌بوونێکی هێسترییانه وه‌ڵامی دوژمن بده‌ینه‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد چاوه‌ڕێی ده‌که‌ین دیموکراتیی نییه، به‌ڵکوو ته‌ندروستییه. چونکه ته‌نها خه‌ڵکانی ته‌ندروست و که‌ڕاکته‌ر نه‌شێواو توانای پراکتیزه‌کردنی ژیانیان له دیموکراتییدا هه‌یه. به گشتیی له کوردستانی گه‌وره‌دا، کورد هیچ جۆره ڕێگایه‌کی سیاسیی نه‌ماوه له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانیدا تاقینه‌کردبێته‌وه. تاکی ته‌ندروستی که‌ڕاکته‌ر ته‌ندروست، خاوه‌نی گفتووگۆیه‌کی ته‌ندروسته. تاکی ته‌ندروست ده‌یه‌وێت، به‌رانبه‌ره‌که‌شی وه‌ک خۆی ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بێت، هه‌ربۆیه له گفتووگۆدا ئامۆژگاریی ناکات، به‌ڵکوو چالاک گوێ ده‌گرێت. خاوه‌نی ئیمپاتییه و هه‌ستده‌کات، که به‌رانبه‌ره‌که‌ی له چ ژیانێکدایه، قسه به به‌رانبه‌ره‌که‌ی نابڕێت، هه‌ست و داواکانی به‌رانبه‌ر ده‌ڵێته‌وه، هه‌تا به‌رانبه‌ر بزانێت و هه‌ستپێبکات، که گوێی لێگیراوه. له گفتووگۆدا ته‌ماشای چاوه‌کانی به‌رانبه‌ر ده‌کات، وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ گرنگییپێدان به گفتووگۆیان. تاکی ته‌ندروست هه‌ستی به‌رانبه‌ره‌که‌ی وه‌رده‌گرێت و کاری تێدا ده‌کات، پیشانی ده‌دات، که گوێگرێکی چالاکه.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ مێژوو هه‌تا ئێستا مێژووی سیاسییه‌کی دوژمنی نووسیووه‌ته‌وه، که خاوه‌نی که‌ڕاکته‌رێکی ته‌ندروست بووبێت؟ وه‌ڵام، نه‌خێر. به‌ڵام، ئاخۆ شانسی له‌دایکبوونی نه‌وه‌ی ته‌ندروست له‌م وڵاتانه‌دا چه‌نده، هه‌تا له ئاینده‌دا دیموکراتییه‌ت بوونی هه‌بێت؟
11.03.2021