بۆ چارەسەركردنی كێشەی كۆگاكان داوای هەماهەنگی لە بەغدا دەكرێت

نەوزاد كامیل: بەم نزیكانە یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا واژوو دەكرێت
كێشەی كۆگاكان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
كێشەی كۆگاكان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

سەبارەت بەو كێشانەی لە سایلۆ و كۆگاكانی ھەرێمی كوردستان ھەیە، نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی بۆ كوردستان24 رایگەیاند، ساڵانێكە كۆمەڵێك كێشە بەرۆكی سایلۆكان و كۆگاكانی گرتووه‌، بۆ ئەو مەبەستەش داوای ھەماھەنگی لە بەغدا كراوە و وەك سەرەتا بڕیار دراوە، لیژنەیەكی ھاوبەش پێكبھێندرێت تاوەكو بتوانن پێكەوە كێشەكان چارەسەر بكەن.

نەوزاد كامیل گوتی: "ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان هه‌یه‌، وه‌كو خزمه‌تنه‌كردنی كۆگاكان، سایلۆكان، پێویستی به‌ پشتیوانی ماددی هه‌یه‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دانه‌وێڵه‌ و بازرگانی په‌یوه‌ستن به‌ به‌غداوه‌، وه‌كو پێوست پشتیوانییان ناكرێت".

گوتیشی: "داوامان له‌ به‌غدا كردووه‌‌ پشتوانمان بن، بۆیه‌ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شمان پێكهێناوه‌، بڕیاره‌ یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن واژوو بكه‌ین".

 

د.ی