ناوەڕاستی ئەم مانگە زیاتر لە نیو ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق
K24 - هه‌ولێر:
ریاز عه‌بدولئەمیر، به‌رێوه‌به‌ری تەندروستی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگەیاند، رێككه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ كۆڤاكس واژوو كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسینیان بە دەست بگات، کە پێکدێت لە (568) هەزار ڤاكسین و دواتر بەسەر پارێزگاکان دابەشی دەکەن.
هاوکات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، وانگ ییی، وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا وڵاتەکەی (200) هەزار ڤاکسینی دیکەش بە عێراق دەبەخشێت.
سەرەتای ئەم مانگە یەکەم کاروانی ڤاکسینی سینۆفارم، کە (50) هەزار ژەمە ڤاکسین بوو، لە چینەوە گەیشتە عێراق.
د.ی