بنکەی یاسادانان لە ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێت
K24 - هه‌ولێر:
بنکەی یاسادانان لە ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێت و سەرۆکی بنکەکەش رایگه‌یاند، کارەکانیان لە قۆناغی کۆتاییدایە و بنکەکەشیان زیاتر لە (700) یاسا و بڕیار لەخۆدەگرێت، کە لە ساڵی (1992)ه‌وه تا ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان دەرکراون، لەم نزیکانە کارەکانیان تەواو دەبێت و دەستبەکار دەبن.
بنکەی یاسادانان لە ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێت و کارەکانی لە قۆناغی کۆتایدایە، بنکەی یاسادانان ھەموو ئەو یاسا و بڕیار و ھەمواری یاسایانەى لە ساڵی (1992)، لە سەردەمی ئەنجومەنی نیشتمانی ھەرێمی کوردستانەوە دەرچوون، لەخۆدەگرێت، سەرۆکی بنکەكەش لەبارەی گرنگی دامەزاندنی بنکەی یاسادانان و کارەکانیان چه‌ند زانیارییه‌كی خسته‌ڕوو.
وەعد مزوری، سەرۆکی بنکەی یاسادانان لە ھەرێمی کوردستان گوتی: "هه‌نگاوێكی باشمان ناوه، هه‌موو ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ركراون، كۆمانكردوونه‌ته‌وه، هه‌نگاوی دووه‌ممان، كۆكرنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، تا له كۆتاییدا بۆ یاساناسان و هه‌ر كه‌سێكی ده‌یه‌وێت سوود له‌و دیكۆمێنتانه وه‌ربگرێت، به‌رده‌ست بێت، كاره‌كانمان به شێوه‌یه‌كی ئاسان كردووه، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌دوای هه‌ر یاسایه‌ك بگه‌ڕێیت، له‌گه‌ڵ یاسا هه‌مواركراوه‌كه‌ش ده‌خاته به‌رده‌ستت".
بنکەى یاسادانان بە (3) شێوە یاسا و بڕیار و ھەمواری یاساکان لە ھەرێمی کوردستان کۆدەکاتەوە، له‌گه‌ڵ هه‌ر یاسایه‌ک، كه چه‌ند جار هه‌موار کرابێته‌وه، چه‌ند بڕیاریش بۆ جێبه‌جێکردنی یاساکه ده‌رچووبێت، داده‌نرێت و لە رێگەى ماڵپەرێکی تایبەت بڵاو دەکرێنەوە، ھیوا حامد، ئەندامی بنکەی یاسادانانی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دامەزراندنی ئەم بنکەيه بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگە و کاریگەری لە سەر یاساکانی ھەرێمی کوردستان و جێبه‌جێکردنیان دەبێت.
لە ساڵی (1992) لە کاتی پێک‌ھێنانی ئەنجومەنی نیشتیمانی ھەرێمی کوردستانەوە تا ئەم خوولەی پەرلەمان، زیاتر لە (700) یاسا بۆ جێبه‌جێکردنیان ده‌رچوون و چه‌ندین یاساش چه‌ند جارێك هه‌موار کراونه‌ته‌وه، كه سه‌رجه‌ميان لەم بنکەیەدا بە (3) رێگە بڵاو دەکرێنەوە، ياساناسانيش نايشارنه‌وه بنکەى یاسادانان بۆ بواری یاسادانان و جێبەجێکردنی کاریگەری زۆری دەبێت، لەم نزیکانەش کارەکانی تەواو دەبێت.
د.ی