(34) ساڵە چوار گوندی كوردانی ئێزدی بە وێرانكراوی ماونەتەوە
K24 - هه‌ولێر:
(34) ساڵە چوار گوندی كوردانی ئێزدی لە دەشتی نەینەوا، كە لەسەر دەستی رژێمی بەعس وێرانكراون، وەك خۆیان بە وێرانی ماونەتەوە و چارەنووسی (25) ھاووڵاتیش نادیارە، بەڕێوەبەری شارەدێی ئەلقوش رایگەیاند، حكومەتی عێراق ھاوكاریمان ناكات بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو گوندانە.
ئه‌و گونده له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس له ساڵی (1987) وێران كرا، له‌وكاته‌دا (58) كه‌س شه‌هید بوون و تا ئێستاش چاره‌نووسی (25) كه‌سیان نادیاره.
مام سلێمان، به‌بیری دێته‌وه، كه كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیركران، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، "هۆنه‌ر"یش بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ر ئه‌و زڵمه كه‌وتن، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر بێ مافن.
رژێمی به‌عس هه‌موو گونده‌كه‌ی تاڵان كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گونده به‌وه ناسرابوو، كه لانكه‌ی پێشمه‌رگه و به‌رخۆدان بووه.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئێستا پشتگوێ خراوه و حكومه‌تی عێراق له خزمه‌تگورزاییه‌كان بێبه‌شی كردووه، له رووی ئیداریشه‌وه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی بۆ گونده‌كانی خۆرزا و کرسافا و گابارا و تەفتیا نه‌هاتووه، كه (45) كیلۆمه‌تر له مووسڵه‌وه دووره.
جگه له‌و زیانانه‌ی به‌ر خه‌ڵكه‌كه و گونده‌كان كه‌وتوون، (5) مه‌زاگه‌ری پیرۆزیش به‌ر هێرشی به‌عسییه‌كان كه‌وتوون و له‌ناوبراون.
(34) ساڵ به‌سه‌ر له‌ناوبردنی ئه‌و گوندانه تێده‌په‌ڕێت، حكومه‌تی عێراق ئاماده نییه ئه‌و گوندانه نۆژه‌ن بكاته‌وه و داخوازی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌جێبهێنێت.
د.ی