رووسیا و سووریا: دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای کوردستان ناتوانن کەمپی هۆل کۆنتڕۆڵ بکەن
K24 - هه‌ولێر:
رووسیا و سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای کوردستان ناتوانن کەمپی هۆل کۆنتڕۆڵ بکەن.
میخائیل میزینتسیڤ، سەرۆکی ناوەندی بەرگری نیشتمانی رووسیا و حوسێن مەخلوف، وەزیری ناوخۆی سووریا لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد، کە دەسەڵاتدارانی کوردی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ناتوانن کەمپی هۆل کۆنتڕۆڵ بکەن و ژمارەی چەکدارانی داعش‌یش لە کەمپەکە زیادی کردووە.
لە راگەیاندراوەکە هۆشداری لە مەترسیی دۆخی کەمپی هۆل دراوە و ئاماژەیان بەوەشکرد، دۆخی کەمپەکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ده‌روونی منداڵان هەیە، دا‌واشیان لە وڵاتان کردووە، هاووڵاتیانیان لە کەمپەکە بگوازنەوە.
كه‌مپی هۆل، یه‌كێكه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له سووریا، ده‌كه‌وێته باشووری شاری هۆل، له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، له‌سه‌ر سنووری عێراق- سووریا، دانیشتووانی كه‌مپه‌كه، له پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعشن له سووریا، هێزه‌كانی سووریا دیموكرات "هه‌سه‌ده" سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كه‌مپه ده‌كات.
سه‌ره‌تا كه‌مپه‌كه (10) هه‌زار په‌نابه‌ری له‌خۆده‌گرت، به‌ڵام ژماره‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه و ئێستا (74) هه‌زاری په‌نابه‌ری تێدا ده‌ژی، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
د.ی